• نوێ

    جەژن

    جەژن


    جەژن واتا
    خواردنی نانی بەیانی لەگەڵ تۆ
    جەژن یانی خواردنی چایەک بەدەستی تۆ
    جەژن واتا گوێگرتن لە ترپەکانی دڵی تۆ
    جەژن واتا پیاسەكردن
    لە شەقامەکانی شاردا لەگەڵ تۆ
    جەژن واتا تۆم هەبێت و
    بەهەمان شێوەی ئێستا بیری لێ دەکەمەوە

    ...

    جەژن
    یەک ڕۆژ نییە ساڵێ جارێک هەبێ
    جەژن واتا ژیان کردن لەگەڵ تۆ
    جەژن واتا بەرامبەرم دانیشتبی و
    نیگای چاوەکانت ترپەی دڵم زیندووبکاتەوە
    كاتێك تۆم نەبێت جەژن بۆ من هیچ مانایەکی نییە

    ...

    لەگەڵ تۆ بوون گەورەترین ئارەزوومە
    من هەست بە جەژنی هەمیشەیی دەكەم
    چونكە،
    جەژن یانی تۆم هەبێت.

    ئــاراس  یــاسین

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: جەژن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top