• نوێ

    لانە زەنگەنە کلیپێکی نوێی بۆ پشتیوانیی ڕیفراندۆم بڵاو کردەوە


    لانە زەنگەنە، خانمە گۆرانیبێژی کورد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (ڕیفراندۆم)، بڵاو کردەوە.

    کاوە شێخ، تێکستکی گۆرانییەکەی نووسیوە، ھەڵکەوت زاھیر ئاوازی بۆ داناوە، ھەروەھا یوسف لەشکری کاری دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.

    ھەڵکەوت زاھیر، ئاوازدانەری کورد، لەمبارەیەوە بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند: "جگە لە ڤیدیۆ کلیپی لانە زەنگەنە، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دوو ڤیدیۆ کلیپی دیکە بۆ پشتیوانیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە".

    لانە زەنگەنە، خەڵکی کەرکووکە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپیی گۆرانییە، بڕوانامەی ماستەری لە بواری کارگێڕیدا ھەیە، ماوەیەکە گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیایەکی ھونەری دامەزراندووە.

    ھونەرمەندانی کورد، لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان، جگە لە بڵاوکردنەوەی پەیامی پشتیوانییان بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ھاوکات بە بڵاوکردنەوەی بەرھەمە ھونەرییەکانیان (گۆرانی، سروود، کورتە فیلم و شانۆ) پشتیوانیی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان، دووپات کردووەتەوە.

    لە کۆبوونەوەی 2017/6/7، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیار درا ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.










    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لانە زەنگەنە کلیپێکی نوێی بۆ پشتیوانیی ڕیفراندۆم بڵاو کردەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top