• نوێ

    مردن

    ( مردن )

    گەر مردم لێگەڕێن دەریا
    دوا مەنزڵم بێت،
    لێگەڕێن با ماسییە لووسەکان
    جەستەم بە ئازرەکانەوە نۆش بکەن؛
    گەرچی دەریا بەرگەی ئەم ئۆقیانە
    پڕ ئازارانەی من ناگرێت،
    ئای دەریا..!
    چەند دڵ ڕەقی.!
    تۆش نامگریتە خۆت؟
    تۆش وەک مرۆڤی بێ وەفا..
    ڕەتم دەکەیتەوە؟
    لێ، دەریا بڕیار دەدات
    بەرەو خاک فڕێمداتەوە،
    دەریا حەزی بەهڵوشین و
    لەئامێزگرتنی منی نیە..
    بە گەیشتنەوەم بۆ خاک
    باڵندەکان دێنە سەر جەستەم و
    ڕاز و نیاز و هاوارەکانم
    بە برینە ساڕێژ نەکراوەکانمەوە
    بەرەو ئاسمان دەبەن..!
    لەوێ لە مەڵبەندەکەی ئاسمان
    وەک با بەجیهاندا بڵاو دەبمەوە؛
    خاک تەنها ئێسک و پروسکەکانم
    لە ئامێز دەگرێت،
    بۆیە دەڵێم :
    ئای خاک تۆ وەفادارترینیت
    هۆ ماڵە ئەبەدییەکەی مرۆڤ..
    بەرد دەست بەسەرمدا دێنێت و
    دەفەرمێت بنوو ئارامبە بۆ خۆت
    لە مەڵبەندی خاک کەس ئازارت نادات
    ئێرە دوا ماڵی بێ ئازارە؛
    بێخەمبە ئێرە دوا ماڵی هێمنییە
    ژیان شتێکی تری پێ نیە..!
    مردنیش کۆن و نامۆ نیە.

    ئـاراس یـاسین

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مردن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top