• نوێ

    كوردە عومەر كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە


    كوردە عومەر كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە



    هونەرمەند كوردە عومەر كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.

    كوردە عومەر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی چۆن دڵم دێت بڵاودەكاتەوە كە نوێترین كارێتی و پاش چەند ساڵێك دێت لە بڵاونەكردنەوەی هیچ بەرهەمێك.

    گۆرانییەكە لە تێكست و ئاوازی زیاد ئەسعەدە و كاری میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن ئاوارە مودەریسییەوە ئەنجامدراوە، كلیپی گۆرانییەكەش لە سوید وێنەگیراوە و سباستیان فۆڕسمان كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

    كوردە چوار ساڵ پێش ئێستا كلیپی گۆرانی زستان یان هاوین بێتی بڵاوكردەوە كە سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێنا و لەدوای ئەو 
    كارەوە بەهۆی شەڕی داعش و بارودۆخی كوردستانەوە هیچ بەرهەمێكی نەبووە


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: كوردە عومەر كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top