• نوێ

    بێ دەنگی

    بێ دەنگی

    شارەکەم
    ملوێنەها چاوی هەیە
    دەمی نیە
    دەنگی نیە
    چوارپەلی شکاوە
    لەپرسەی خۆیا چەقاوە

    گوڵی ئازادی
    شیلەی خواردی
    ڕەنگو بۆنی هەڵقرچاندی
    زەردەواڵە

    پەپولەی بێدەم
    ئاڵو واڵا
    بێ دەنگ
      لەم گوڵزارە
      گوڵ بۆ تاڵە

    باخ  تەعزێ بارە
    پەپولەو هەنگ
    خەم بارە
    شەڕی هەنگ و زەردەواڵە
    کەی ڕەوایە
    ئەڵێی دنیا کەڕو لاڵە

    لەسەیوانی پرسەی
    شنەی با و بەهاری باخا
    ئاگر دوکەڵی
    کردوە بەئاغا
    بۆنی خۆش
    دەنگی خۆش
    جوانی و ڕاستگۆیی
    یاساغە

    شارەکەم
    دەملۆێن چاوی هەیە
    بێ دەم
    بێ دەس
    جوارپەلی شکاوە
    لەپرسی خۆیا چەقاوە

    جبارشاڵی لۆڤەر

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بێ دەنگی Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top