• نوێ

    خەیاڵاوی بووم

    خەیاڵاوی بووم

    هەمیشە حەزم کردوە..بتشارمەوە،
    دوورت خەمەوە لە دەستە ڕەش و،چاو برسیەکانی نیشتمان.
    وەلێ نەم توانیوە..
    هەر بۆیە زۆر شەو هەبووە؛لەگەڵ خەیاڵا،
    بۆ دێیەکی دوور مان بردووی..
    کە؛کۆڵانەکانی وەکو قژت کورتن و،
    ڕۆژ گاری..وەک لێوت شیرن!
    شەوی لەچاوە ڕەشەکانت دەچن و،
    خەوی سەربانەکانی..لەخەوی سەر سینەت.!
    جاریش هەبووە..
    لە نێو شعردا..کردومە بەفرۆشیارێکی عەشق و،
    منیش؛کڕیارێکی دایمی.
    کە شەو هەبووە
    یەک دوو کۆپلە شعرم بۆیی بردوە و،
    سێ کیلۆ خۆشەویستی و،دوو کیلۆ ناز و
    دوو سێ پاکەت پێکەنین و،
    یەک دوو بتڵ لەبادەی لێویم هێناوە!.
    جاریش هەبووە
    تا بەیانی لەگەڵ خەیاڵ و شعرد .. بیرم کردۆتەوە
    دوو دێڕی جوانمان،
    بەبێ "ئەو" بۆ؛ نەنووسراوە!.

    #ڕێبین_حەوێز
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خەیاڵاوی بووم Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top