• نوێ

    مرۆڤ و تەنیایی






    مرۆڤ و تەنیایی
    لەتەنیایی مەترسن
    من هەموو شتێ دەبەخشم تا تەنیا بم
    من تەنیاییم لەبەر تەنیایی خۆم خۆشویست
    تەنیایی دووەمین دەنگی منە
    کەتەنها بوویت
    مەهێڵە سێبەری دارەکانیش بتدوێنن
    باوەش بۆ رەهێڵە بکەرەوە
    یەقین داربە
    هیچ شتێک وەک تەنیایی
    نابێت بە ئاوێنەی راستەقینەی خود
     هەست بەوە دەکەم
     بەهانەی سورانەوەی زەوی
    بۆ گەیشتنە بە هەرێمی تەنیایی
    لە تەنیایی دا
    نووسەربە
    هیچ کەسێک وەک نووسەرێکی تەنها
    دڵێکی ساکینت پێ نابەخشێتەوە
    شتێ ببەخشە
    بۆ نموونە
    تۆکەمردن نیت
    ڕێگە بدە تەنهایی ژیانت بێت
    کە تۆ برین نیت
     قەتماغەیەک بە
    لەسەر برینەکانی جەستەیی تەنیایی

    کە تەنها بوویت
    هەموو شتێ بۆتۆ باشە
    شەقام , مۆڵ و کافێ و سینەماکان
    ڕاکردن لەتەنیشت سەرەڕۆی با"
    ترسان لە لرفە لرفی بڵێسەی ئاگری زستان
    ترسم لە تەنیاییم نییە
    من لەپشت موزیکی تەمەنەوە
    حەزم لە نۆتەی حوزنی منداڵییە
    سەرهەڵبڕن
    من
    لەو دیو سەفەرە جاویدانیەکانەوە
    سڵ ناکەمەوە لە برینەقوڵەکان
    من
    لە کاتی ئافاتەکانی با;دا
    "باڵ"م بەخشیەوە..
    لە ناوجەرگەی جەنگ دا
    قاچم بەخشیەوە
    ئەو کاتەی چاوەکان زەندەقیان
    لە دووکەڵی بەرزەخ چووبوو
    من
    چاوە شەڕانگێزەکانم دەبەخشیەوە
    لەو شەقامانەی ڕەنگی دەم و چاوەکان ئەگوشرا
    من
     بە مەرەکەبی خامەکەم
     لافیتەکانم ئەنووسینەوە..
    من
     بۆنی جاسووسەکانم گرتووە
    بۆگەنم ڕۆژەڕێک ئەڕوات و ئەناسرێتەوە
    چەندە بە ئازارە برینێکت هەبێت
    و ترسێنرابیت لە دەواکەت

    هیوا باران
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مرۆڤ و تەنیایی Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top