• نوێ

    حەقیقەتو تاڵی ڕۆژگار

    حەقیقەت و تاڵی ڕۆژگار "

    شەوداهات باران دەباری فەلەک بەرگی ڕەشی پۆشی بوو بێدەنگ بێدەنگ بە شەقامی حەقیقەتدا ڕێم دەکرد پارچەیەکی تر لە حەزرەت و پەرێشانی ژینم خستە بوونەوە بێ زار بە خامۆشی سەراپا بە شەقامی حەقیقەتدا ڕێم دەکرد .
    ژیان هەمدیسان باسی غەرامەت و زۆڵمەتێکی تری کرد ئەویش حەقیقەت بوو ئەرێ حەقیقەت !!
    پەیتا پەیتا باسی ئەو  پیرەپیاوەی دەکرد  کە بە دەسەپاچەییەوە  هەمیشە لەگەڵ بووکەڵەیەکدا بە ڕووخسارێکی پڕ ئەسرین و لاوازەو لە شەقامەکان دەمایەوە بەهیوای بینینی دیدەی چاوانی کیژۆڵەیەک کە تەنها کەمێک لە کچە لەدەست چووەکەی بچێت تا ئەو بووکەڵەیەی پێبدات کە کیژەکەی هەمیشە خواستی هەبوونی هەبووە بەڵام هەرگیز هەژاری ڕێگەی پێنەداوە وەدەستی بێنێ و تا ماڵاوایی لەم ژینە پڕ زوڵمەتە کرد ، ئەمێستا بوکەڵەکەی بۆ هێناوە بەڵام کیژەکەی ئیدی تەواو بووە بوونێکی نەماوە ، لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر خولەکێکدا ئەسرینی زیاترو زیاتر لە چاوەکانی دەهاتە خوارێ لەگەڵ ئەوەی بەدەگمەن دەتوانی گریەی پیرەپیاوەکە ببینی بەهۆی زۆری بارانەوە وەلێ بۆ ساتێکیش نەتدەتوانی دیدەی گریانی و لەبیر بچێتەوە ، لە ڕووخساریدا هەمیشە هەست بە نائومێدییەک دەکرا .
    نائومێدییەک کە دواین ئومێدی پیرەپیاوێکی خاپوور کردبوو لەناو شەقامی حەقیقەتدا ، لەگەڵ ئەوەی  خۆی خافڵ کردبوو لەوەی لێرە حەقیقەت هەیە ئەو حەقیقەتەی هەرگیز هیچ بەدەست ناهێنی ئەو دەمەی تۆ دەتەوێ تا ئەو دەمەی چ کارێک یان نرخێکی نەمێنێ .
    بەیانی داهاتوو بەرەو باخی حەقیقەت چووم بەهیوای نەبینی زات بوونی کەسێکی دی . حەقیقەتێک ئەوەی هەمیشە لە نێوانماندا زیندووە دڕەنگ یان زوو بوونی خۆی دەسەلمێنێ .
    هەنگاوم دەنا منداڵێکی چکۆڵەم بینی لێی نزیک بوومەوەو دیتم هەوڵی خۆبەرزکردنەوەی دەدا بۆ لێکردنەوەی هەنارێک لە دارێک لە باخچەی حەقیقەتدا .
    منداڵەکە دەکەوت و دووبارە دەکەوتەوە لەگەڵ هەرکەوتنەخوارەوەیەکدا بڕێکی زۆر هەنار دەکەوتە خوارەوە بەدەر لەو دانەیەی خواستی لێ کردنەوەی هەبوو .
    ئەرێ لێرەش حەقیقەتێکی تر هەیە ئەو حەقیقەتەی ( بەدەست دێن ئەوەی نامانەوێ ، بەدەست نایەن ئەوەی دەمانەوێ )
    هەمیشە ئێمە پڕ ئازارترین ڕاستی لەناوماندا زیندووە لەگەڵ سەراپای بوونمان ، ئەو حەقیقەتەی ڕۆحی ئێمە زات دەکات لەنێوان زەهرخەنەکانی دیدەماندا  . دیدەی هەرمرۆڤێک کە خواستی وەدەست هێنانی شتێک یان کەسێکی هەیە .
    کچێک بە خەندەیەکی پڕ هیواوە دەچێتە لای ڕووبارەکەو بەهیوای دیتنەوەی دیدەی سەودای مەعشوقەکەی کە ئاشق بە ئیشقێکی ترە ، بەڵام نایبینێ چونکە دووبارە واقع ی بەدەست نەهاتن هەیە  .
    وەلێ گەر بەدەستیش بێت ژیان لە کاتێکی کورتدا درۆ پڕ خەندە ئەمێزەکەی دەوەستێنێ دەڵێ بووەستە بیرت  چووەوە حەقیقەت و تاڵی ڕۆژگار ؟؟!!!
    حەقیقەتێک کە باڵی باڵندەیەک دەشکێنێ و ئیدی تا ئەبەد بە خەیاڵی فڕین دەی هێڵێتەوە .
    (بێ ئینسافی مرۆڤ ، ڕۆیشتن ، فەنابوونی مڕۆڤایەتی ، دەستەنگی ، نەهاتن ، ئازاردەران ...... هتد )
    ئەرێ ئەمانەو گەلێکی تر هەموو ئەو ڕاستیە ژهراویانەن کە بوونیان لە ژین و زیهنماندا بۆخۆی زیندانێکی ئەبەدی دیکەیە .
    لەگەڵ ئەوەی چەندە تاڵبن هەمیشە دەمانەوێ بۆ ڕوبەڕوووبونەوەی ڕاستیە پڕ گریە و سامناکەکان ئەوەی بۆ ساتێکیش بیرت لە ڕوودانی نەکردۆتەوە  .
    حەقیقەتەکان دەتکوژن کەم نا زۆر !
    یەک جار نا ڕۆژانە دەتکوژن ....!!

              "هێشوو فاتێح"

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: حەقیقەتو تاڵی ڕۆژگار Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top