• نوێ

    سۆڤین" وەڵامی قسەکانی "ئەڤین ئاسۆ"دەداتەوە




    "سۆڤین" خانمە پێشکەشکاری کورد وەڵامی قسەکانی خانمە پێشکەشکار "ئەڤین ئاسۆ"دەداتەوە کە لە میانی پێشکەشکردنی وەرزی نوێی کەناڵەکەی و ھۆکاری ڕۆیشتنی بەشێک لە پێشکەشکارەکانی کەناڵەکەی گوتبووی.

    "سۆڤین" لە وەڵامی قسەکانی نوسوویەتی"ڕێزم بۆ ئەو خاتونە و قسەکەی من ھەرگیز ناھەقیم قبوڵ نەبووە، من لە ۸ ساڵییەوە لە ڕاگەیاندن و خانەی سلێمانی و کازیوەی سلێمان یو چوارتاو بەشی مناڵانی کوردسات و زۆریکە بەشداربووم و یەکێک بووم لە کەسە بەرچاوەکانی ئەوێ، 
من ۲٠۱٥ لە "تۆجیاوازی" وەک پێشکەشکاری ئەوێ بەشداریم کرد، بەڵام کە ئێستە بیر دەکەمەوە زۆر بێ بیرکردنەوە لە تموحی خەونەکەم بووە، 
ئەگینا لە ھیچ پڕۆگرامێکی کوردی ، عەرەبی ، بیانی نەبووە لیژنە پێشکەشکار بێت . نەبووە لیژنە یەکێک لە لیژنە چاوی بە پێشکەشکارێک ھەڵنەیەت و ھەموو نمرە و براوەکان یەکێکی لیژنە بیخوێنێتەوە، 
بە گوێم کەوتووتەوە لە زۆرینەی ستافی تۆ جیاوازی ئەوانەی ھێتفۆنی دەرھێنەریان لە گوێ بووە لە لایەن دەرھێنەری تورک "گوکنیل"  کە زۆر کەم دانی بە کەسا ناوە لە ناو ھێتفۆنی خاتوون و ھەموو ئەوانی کە دانی بە نواندنی مندا ناوە دڵنیام ئەمە یەکێک بووە لە ھۆکارەکان.

    زیاتریشی نوسیووە" سوپاس بۆ خوا کە ھەمیشە دەرگایەک دا دەخات و دەرگایەک دەکاتەوە من لەوانەیە لەوێ فلسم پێ نەبوبێ بەڵام سپاسگوزاری خوام ئێستە لە کەناڵێکم گوێم لێ دەگیرێت ھاوکارمن بەڕاستی ئەمە خێزانە بەڕاستی،  ئەو ڕۆژەش دێت کە زۆر لە خاتوون باشتربم بەڵام من بە پشتیوانی کەس و ئەملاو لا نا بە پشتیوانی خوا.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سۆڤین" وەڵامی قسەکانی "ئەڤین ئاسۆ"دەداتەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top