• نوێ

    لە شەمەندنەفەرەوە فێربووم

    "لە شەمەندنەفەرەوە فێربووم"

    نووسینی : هێشوو فاتێح

    پڕشنگی میهری ژیان لەسەراپای  ژوورەکەمدا دەدرەوشایەوە منی لە خەو بە ئاگا هێنا ، سەیری کاتژمێرەکەم کردوو و بە شپرزەییەوە کەلوپەلەکانم کۆکردەوەو تا فریای ئەو شەمەندنەفەرە بکەوم کە گەرەکمە پێی بچمە مێرگ و باخەکانی دایە گەورەم، تا هیچ نەبێت بتوانم لە ڕێگەی سەفەرکردنەوە کەمێک لە ئاڵۆزی مرۆڤایەتی دووربکەومەوەو باوەش بە سرووشتە سادەکانی ژیاندا بکەم ، زۆر بە خێرای و شپرزەییەوە سەرگەرمی کۆکردنەوەی کەلوپەلەکان بووم چونکە نەمویست دووبارە وەک هەرساتێک بۆ گەشتن بە شەمەندنەفەرەکە دوابکەوم لەگەڵ ئەوەی دەمزانی زۆرترین ماوەم لەبەردەستا ماوە بەڵام ئەفسووس ئەو ساتە وەختە هێندە منی ڕووخاندبوو کە تا دواین ساتی بوون ترسێک لەگەڵم گەشەی ئەکرد ئەویش ترسی (شکست) بوو ..
    با ئەوەش بڵێم من لەو دەمەدا خۆم بە لاوازترین و شکستخواردووترین کائین دەهاتە پێش چاو ، زوورێکم لەخۆم لەدەست دەدا ، سات گەلێکی بێهیوای زێدە هەبوونه لە ژیانم بەڵام دەزانم هیچکامیان وەک ئەم ساتە بێهیوای منیان نەدەچنیەوە ، هەمیشە بە لۆمەکردن و گەمژە نرخاندنی خۆم کۆتایم بە بابەتەکە دەهێنا ..
    گەشتمە وێستگەی شەمەندنەفەرەکەو لە چاوەڕوانی شەمەندنەفەرەکەدا بووم پیرەپیاوێکم دی کە کارمەندی وێستگەکە پێی دەگووت : لە کاتی خۆی دواکەوتووی شەمەندنەفەرەکە ڕۆیشتووە ..
    پیرەپیاوەکە ڕۆشتە دەرەوەی وێستگەکەو لە قەراغ شەقامەکەدا دانیشت ،  منیش بەخۆم گووت : چ بەدبەختێکه من دەزانم ئەوە چەندە بێهیواییە ، بڕیارم دا بچمە لای و بەچەشنی پیشاندانی هاوخەمییەک ، ڕۆشتم و سڵاوم کرد
    پاشان پیرە پیاوەکە بە هێمای دەست پێی گووتم کە دابنیشم ، دانیشتم و گووتم : هەمان ئەم هەستەت زێدەترین بێهیوای پێ بەخشیووم ،
    پیرە پیاوەکە بە سەرسووڕمانێکەوە گووتی چ هەستێک ؟
    گووتم : هەمان ئەو هەستەی ئێستا تۆی لاواز کردووە ، جێهێشتنت لە شەمەندنەفەرەکە ..
    پیرە پیاوەکە بەجۆرێک خەندەیەکی پڕهیوای کرد نەک وای کرد من پاشگەز ببمەوە لەو ووشانەی گووتم بەڵکو وای کرد ڕووە  پێچەوانەکەش بڵێم ..
    گوتی : بۆچی مەگەر لە هەر کەوتنێک لە ژیاندا بەم چەشنە بیردەکەیتەوە ؟؟
    ئەمە بەتەنها کاری مرۆڤە گەمژەکانە کاری ئەو مرۆڤانەی کە هیچ شتێک نازانن بەناوی ( چانس ، هەوڵدان ، باشترین ، سەرکەوتن ) تەنانەت کاری ئەو مرۆڤانەیە کە هیچ شتێک نازانن بەناوی خودی ژیانەوە بە مانا ڕاستەقینەو بیرلێنەکراوەکەی لە لایەن لایەنێک لە مرۆڤایەتییەوه ..
    ساتێک بێدەنگ بوویەوەو پاشان گووتی : ئەوە هەڵەو گەمژەی مرۆڤە کە وابیردەکاتەوە گەر هەوڵەکانی شایەنی ئەوە نەبوون بگەنە ئەوەی خواستیەتی تانە لەخۆی دەدات و سەرزنشتی خودی کردارەکانی خۆی دەکات ، هەرگیز مرۆڤ ناکرێت بەو ڕادەیەش گەمژانە بیرکردنەوەیەک بکاتە ناونیشانی ..

    + خۆشحاڵ و سوپاسگوزار بە بۆ ئەوساتەی تۆ لەگەیشتن بەوەی دەتەوێت دوا دەکەویت ، بەپێچەوانەی بیرکردنەوەکەت ئەمە ئەو ساتەیە کە ژیان پێت دەڵێت ( ئێستا ئەو ساتە و ئەو شتە و ئەو شوێنە نییە کە شایستەی بوونی تۆ بێت تۆ دەتوانیت باشتر لەوە بەدەست بهێنیت )
    هەروەک ئەو شەمەندنەفەرەی ئێستاکە من جێ ماوم گەر چەند ساتێک زووتر بگەشتمایە هەرگیز جێنەئەهێڵرام بەڵام هەرگیزیش لەو شوێنە دانەدەنیشتم کە باشتر لە چەند جێگایەکی تر بێت ،  ئەمێستا من دۆڕام ، کەوتم چونکە توانای ئەوەم هەیە زۆر باشتر بەدەست بهێنم ..

    +من لە هاوەڵەکانی شەمەندنەفەرەکە جیابوومەوەو دواکەوتم ، بێشک من دەبینم کە ( کەوتووم ، جێماوم ، شکستم خوارد بەڵام تەنها بۆچەند ساتە وەختێک چەند ساتە وەختێک کە هەنگاوەکانم منیان بردەوە خاڵی سەرەتا پاشان بە ڕێگایەکی فرە مەزنترەوە دەگەمە هەمان شوێنی ئەوان یانیش مەزنتر لەوانەی پێشوەخت گەشتن ) ..

    ئەوە هەمان ئەو ساتەیە کە ژیان دەرفەتت پێدەدات تا باشتر هەوڵبدەیت لە پێناو بەدەست کەوتنی باشترین لەوەی پێی نەگەشتووی و شایستەت نەبووە ، هەموو کەوتنێک بێ هیوابوونێک لە ژیاندا بە گەورەترین چانس و سۆزی ژیان وەربگرە چانسێک  کە دەدرێتە تەنها بڕێکی کەم لە بوونیام ، بێشک بۆ مرۆڤێکی بیرفراوان و زرنگ دەتوانێت بیکاتە ڕێگایەک بۆ بەدەستهێنانێکی مەزنتر و بەنرختر لەوەی بیری لێ کردبۆوەو خواستی هەبووە ،
    هەموو ئەمانە لەم شەمەندنەفەرەوە فێربووم کە ئێستا جێماوم ، لەو ساتە بێهیواییەی کە بە ساتێکی پڕاوپڕ لە شکستدا هەژمارمان دەکرد ، ڕۆژێک هەموومان دەبینین کە ئێمە هیچ کات نەکەوتووین ، شکستمان نەخواردووە ، بەڵکو توانای ئێمە زۆر لەوە زێدەترە تا شتێک ، شوێنێک ی لەو چەشنە بدەست بێنین کە هەرگیز شایەنی ئێمە نەبووە ، لە ژیاندا هەرگیز هیچ شتێک بە مانای لەدەست دان نییە تەنها فێردەبین کامانەن موڵک و شایستەی ئێمە ..
    لەناو وشەو ئەندێشە پڕ لە ئومێدەکەی پیرە پیاوەکە غەرق ببووم
    دەنگی ڕۆشتنی شەمەندنەفەرەکەی من لە دنیای وشەدا با ئاگای هێناینەوە ، بینیم دووبارە جێماوم بەڵام ئەم ساتە جیاوازتر لە هەر ساتێکی تر بە ساتێکی پڕاوپڕ لە هیواو سەرکەوتنێکی فرە مەزنترەوە دەمنرخاند ، ساتێک کە هیچ کات بیرم لە گرنگی نەکردبۆوە واقیعێک کە پەیم پێ نەبردبوو ..
    سوپاسی پیرە پیاوەکەم کرد بۆ ئاگادارکردنەوەم لە واقیعێک واقیعێکی بەو چەشنە مەزنەوە،  بە شەمەندنەفەری دواتر گەشتمە لای دایەگەورەم و ناوچەکە بەڵام جیاوازتر لە هەرساتەوەختێکی پێشووتر بە نائومێدی نا ، شکست خواردووی نا بەڵکو بە هیواو سیمایەکی شادی زۆرەوە گەشتمە لای داپیرەم و بە خەندەو پێکەنینێکی بێ شووماراوە ئاوێتەی  سرووشتە جوانەکانی ژیان بووینەوەو شادیمان دەچنییەوە .

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لە شەمەندنەفەرەوە فێربووم Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top