هونەرمەند سیروان عمر بەرهەمێکی نوێ بڵاوكردەوە
هونەرمەند سیروان عمر تازەترین بەرهەمی خۆی بڵاو کردەوە بەناوی پایزانە
بە سایتی هەتاوی ڕاگەیاند ئەم بەرهەمە
نووسینی تێکستەکەی ڕێبوار قەرەحەسەنی شاعیرە
کاری موزیک خۆم بوم کردووە پێم خۆش بووە کاری کلیپی بۆبکەم بەلام مادیەکی باشی پێوستە بەداخەوە کەناتوانم تەنها لەنێو تۆرەکومەلایەتیەکان بەشێوەی mp3بڵاوم کردوتەوە .
پایزانە
وتنی سیروان عمر
نووسینی تێکست ڕێبوار قەرەحەسنی
ئاواز سیروان عمر
تەواوی تێکستە کە
(پایزانە)
له‌به‌ر بیزاری ..به‌م ئێواره‌یه
ده‌ستی شه‌قامو..رێی نامۆ ده‌گرم
به‌ژێر ره‌هێڵه‌ی .. باران و به‌فرا
ده‌چم له ژووانی .. جارانا ده‌مرم
*******
له‌گه‌ڵ یادگارێك ..سه‌ر دەنێمه‌وه
له‌ژێر دره‌ختی... ڕەنگ زەردی پایز
سه‌ربرده‌ی عیشقم..ده‌خوێنمه‌وه
بۆ په‌پووله‌یه ..سه‌رمابردووی زیز
********
هه‌ردوو پێكه‌وه ..له‌سای پایزدا
سه‌ر ده‌خه‌ینه سه‌ر..گه‌ڵای هه‌ڵوه‌ریو
به‌ده‌م هه‌نسكی.. یادگاره‌وه
تا ڕووحمان ده‌بێ .. به‌خونچه‌ی ته‌زیو
********
ئاسمان هه‌ورێكه..وه‌كو خه‌می دڵ
نمه‌ی بارانیش ..ئه‌سرینی گه‌شمه
ته‌رمی ئه‌م عیشقه.. له‌كوێ بنێژم
وه‌ك كۆرپه‌ی ئازیز.. هه‌ر له‌باوه‌شمه
**************************
وتنی.هونەرمەند (سیروان عمر)
شیعر..(ریبوارقه‌ره‌حه‌سه‌نی)