• نوێ

    مرۆڤ و پۆلێنکردن

    مرۆڤ و پۆلێنکردن..
    بڕیار شەشکی

    مرۆڤ کاتێک جاوی کردەوەو وردە وردە بیرو زەینی فراوان بوو ،هەوڵیدا دەوروبەر بناسێت. هەر ئەم ناسینەش وای لەمرۆڤ کرد دەست بکات بە پۆلێن کردنی دەوروبەری ،ئەم پۆلێنکردنەش یارمەتی دەرێکی باش بوو بۆ جیاکردنەوەو ناسینەوی شتەکان.
    بۆ نمونە لەپۆلێنکردنی گیانداراندا..
    ئەم گیاندارە (خشۆکە ،ئەمە شیردەرە،ئەمە ئاویە....هتد)ئەمە درەختە ، ئەم درەختە ئەمە تاتیەتمەندیەکانیەتی ، ئەم تایبەت مەندیانە جیای دەکاتەوە لە درەختێکی تر..
    ئەم پۆلێن کردنە بەهەوڵێکی باش دادەنرێت بۆزانین، چونکە لێرەوە مرۆڤ توای بگات بە زۆر شت و هەرشتەو سیماو تایبەتمەندی خۆی پێبدات
    هەم ژیان و هەم مرۆڤ هەتا ئەوکاتە جوان بوو کە مرۆڤ پۆلێنی دەوروەری دەکرد،بەڵام کاتێک مرۆڤ گەڕایەوە ۆ خۆی و خودی خۆی پۆلێن کرد ، ئیتر لەوکاتەوە  ڕویەکی ناشرینی بەخشی بەخۆی و پرۆسەی پۆلێنکردنەکەش !
    با سەیرێی  ئەم نمونانە بکەین :
    _من مرۆڤم.
    من مرۆڤێکی کوردم یان عرب یان فارسم ...
    من مرۆڤێکی  مسوڵمان یان مەسیح یان بوزیم....
    من مرۆڤێکی سپی پێست یان ڕەش پێستم..
    من مرۆڤێکم سەر بە فڵان حیزبم..
    لە تێڕامانێکی سادە بۆ ڕستەکان ئەوەمان بۆدەردەکەوێت،کە هەر ڕستەیەک پۆلێن کردنێکی تێدایە،بەڵام ڕستەی یەکەم سەرەتای پۆلێن کردنی مرۆڤە،پۆلێنکردنەکە تەنها ئەوەیە، مرۆڤ جیا دەکاتەوە لە ئاژەڵ و دارو بەرد،ئەڵێی من مرۆڤم واتە( ئاژەڵ و دارو بەرد نیم).بەڵام لە هەر یەک لە ڕستەکانی تردا دەبینی ، پۆلێن کردنەکە لەناو خودی مرۆڤ خۆیدایە، کارەساتەکە لێرەوە دەست پێدەکات.، خودی مرۆڤی دابەشکردوە بۆ دابەشکردنێکی جیاواز نا ،بەڵکو بۆ دابەشکردنێکی دژ یەک!
    هەریەک لەوشەکانی (كوردم مسولمانم سپپی پێستم  فڵان حيزبم .) هەڵگری ژەهرێکی جودا کاریە لەناو مرۆڤدا ،وشەی هاوبەش لەهەموو ڕستەکاندا مرۆڤە،ئەو وشانەی ئاماژەمان پێکرد ، ئەو دومەڵەن بەزەینی مرۆڤەوە ،پێویستە لاببرێن..
    گرنگ نیە کێیت و لەکوێیت و پێگەو پلەو چۆنه ،گرنگ مرۆڤ بونتە، مرۆڤ بونت لەسەرو هەموشتێکەوەیە وەک مرۆڤ لەدایک بویت ،ئەگەر دایک و باوکت عرب یان فارس ....بونایە تۆش هەمان شت دەبوویت .! ئەگەر ئەوان هەر ئاینێکیان هەبوایە ،ڕەنگە تۆش هەمان ئاینت قبوڵ بکردایەو داکۆکت لێبکردایە..
    دەی کەوایە مرۆڤ بە مرۆڤ و هیجی ترنـــــا!

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مرۆڤ و پۆلێنکردن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top