• نوێ

    نیشتیمان چیە؟

    نیشتیمان چیە؟

    ئەرێ نیتشیمان چییە، من جار و بار لە سەر شاشەی تەلڤزیۆنەکەمەوە ئەبینم 
    دەم ڕاست و دەست دزەکانی وڵات هەر ئەڵێن و ئەڵێنەوە نیشتیمان
    بەڵام نازانمـ من لە مانای نیشتیمان ناگەیشتووم یاخود ئەوان
    نیشتیمان بە کورسی و کۆبونەوە ئەزانن ئەوان کراسی بەر نیشتیمانیان دڕاند
    و ئەتکیان کرد و،لەکەداریان کرد 

    لە شەوە مۆرەکان لەباوشیا ئەخەوتن لە ڕۆژە سەختەکانیش خیانەتیان لێ ئەکرد
    نازانمـ نیتشیمان چیە نازانمـ کام مەینەتی ئەم میللەتە بنوسم

    بە قەڵەمەکەم خەونە سەخت و،خەیاڵە
    بەسۆکانی ئەم خەڵکە خاڵی دەکەمەوە دەڵێن شێتە
    شێت چوارپیت جیهانێکە خۆهیچ نەبێ هەمیشە دڵخۆشە

    ، قەڵەم لەقەفەس کرا زانست بەحیزبێک کرا
    شیعر لە خشتە برا خۆشەویستی ئابڕوی برا ژیانیان بێ بەھا کرد ناشرینیان کرد جوانیان نەھێشت 
    ،  ئومێد لەدڵی گەنج ، مرد
    یاسا بۆتە یاری بەهۆی سەرکردەی جەلادەکان
    نیشتیمان چیییییە ،؟

    نیشتیمان چییە؟
    لای هەژارێک لەتێ نانە
    لای کورێک تەنها ئەوە
    لای منداڵێک پاسکیلێکە
    لای کچێک سێبەرێ سەروەریە
    لای شاعیر پێکێ شەڕابە
    لای من قەڵەمێکی ئازادە
    لەلای سەرۆکیش کورسیە
    ئەرێ سەرۆک
    بۆ دەرتان کردین
    بۆ لوولەی تفنگتان خسەسەرمان؟
    بۆ بێدەنگتان کردین؟
    بۆ سەرگەردانتتان کردین ؟
    بۆ ڕاونتانەین بۆ زایندانیتانکردین؟
    بۆ
    بۆ
    بۆ ؟

    "حەمەی شانۆ"

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: نیشتیمان چیە؟ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top