• نوێ

    كامەباشترین جۆرەکانی زەیتی سروشتی بۆ قژ؟




    بێگومان جوانی تۆ بە قژێکی تەندروست و بەهێز و گەشاوەو بریقەدارەوەیە، هەر بۆیە پێویستە بایەخێکی زۆر بە جوانی قژت بدەیت و هەوڵبدەیت لە ڕووتانەوە و لاوازی و هەلوەرین بیپارێزیت.

    پێگەی "hiamag" ڕێنمای خانمان دەکات کە سێ جۆری زەیت بۆ قژیان بەکاربهێنن و بایەخی پێ بدەن، چونکە دەبێتە هۆی گەشانەوە و بەهێزکردنی قژیان.

    یەکەم:
    زەیتی ئەرکان دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری و ڤیتامین ئی، زۆر بەسوودە بۆ قژی وشک و لاواز، بەهێزی دەکات و ڕەنگەکەی دەگەشێنێتەوە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بیدە لە قژت و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

    دووەم:
    زەیتی زەیتون باشترین جۆری زەیتی سروشتیە بۆ قژت و رێگری لە هەڵوەرین دەکات، بەدرێژای شەو یان ڕۆژ بیدە لە قژ و بێخی سەرت، دواتر بە شامپۆ بیشۆ.

    سێیەم:
    زەیتی خەرتەلە بڕێکی زۆر ماددەی سیلینیۆمی تێدایە، کە ئاوێتەیەکی دژە ئۆکسانی زۆر بەسوودە بۆ قژ، کەمێک گەرمی بکە دواتر بیدە لە قژت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، پاشان بە ئاو شامپۆ بیشۆ.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: كامەباشترین جۆرەکانی زەیتی سروشتی بۆ قژ؟ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top