گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی كورد "له‌نجه عه‌لی" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، دوو
وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشی خۆی به‌جلى كوردى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش هه‌وادارانی دڵخۆش و سه‌رسام بوونه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، گۆرانبێژی دەنگ خۆشی کورد "لەنجە عەلی" له‌سه‌ر جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵێك تاتۆى زۆرى نووسیوه، کە سه‌رجه‌م تاتۆکانی سه‌ر جەستەی ناوى خوشكهكهێتى.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕووخساری جوانتر بووه، له دوای له ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕووخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
له‌نجه عه‌لی، له بنچه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
لەنجە عەلی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه تایبه‌تییه‌كانى خۆى، هەوادارانی ڕەخنەی لێدەگرن و دەڵێن جوانییەکەی لە دەست داوە بەهۆی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامی داوە له‌م دواییانه‌دا.