• نوێ

    گرنگی پێگەی کوردستان لەهاوکێشەی سیاسی و ئابوری وئەمنیەکانی ئەمڕۆی جیهان و ناوچەکە

    گرنگی پێگەی كوردستان لە هاوكێشە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەكانی ئەمڕۆی جیهان و ناوچەكە ....

    لە ڕابوردودا ئەجیندای وڵاتانی خاوەن پێگە و زلهێز زیاتر ئابوری بون یان ڕاستتر بڵێم نەوتاوی بون , بەڵام بە دروستبونی دەوڵەتی(ئیسرائیل)لە پاش جەنگی جیهانی دووەم وە كودەتای بەعسیەكان بەسەر ڕژێمی مەلەكی(عێراق)دا دواتر گرتنە دەستی دەستەڵات لە لایەن شیعەوە لە(ئێران)وە سەرهەڵدانی شەڕی هەشت ساڵەی(عێراق - ئێران)تا دەگاتە سەر هەڵوەشانەوەی یەكیەتی سۆڤیەتی پێشوو , ئیتر هاوكێشە سیاسیەكان جگە لە نەوت فۆڕمی تریشیان وەرگرت لەوانە ....
    1/ بابەتی سەرهەڵدانی فرە جەمسەری و بلۆكبەندی ...
    2/ بەرزبونەوەی خواست لەسەر گازی سروشتی لە ئەوروپا ...
    3/ سەرهەڵدانی دیاردەی تیرۆر لەسەر دەستی ئیسلامیە توندڕەوە سوننە مەزهەبەكان ...
    4/ بەرزبونەوەی ڕێژەی كۆچكردن لە وڵاتانی ئیسلامیەوە بۆ ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەوروپا ...
    5/ گەشە سەندنی فیكری ناسیونالیستی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی لە ناو گەلانی ناوچەكە ...
    6/ پێداگیری ئێرانی شیعی بۆ سەپاندنی هەژمونی سیاسی خۆی بەسەر جیهانی ئیسلامیدا ...
    7/ زیاتر دەركەوتنی ئاماژەكانی كەمبونەوەی ئاوی شیرین ...
    هەموو ئەوانە و زۆر فۆڕمی تر وایانكردووە لەناو ئەو بازنە سیاسیە فراوان و پڕ لە كێشەدا كوردستان وەك دورگەیەكی ئارام دەربكەوێ ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێگە گرنگ و ستراتیجیەی كە لە ڕوی هەڵكەوتەی جوگرافیەوە هەیەتی ...
    بۆ ئەوەی ئاسانتر لە ڕۆڵ و پێگەی كەردستان تێبگەین با كەمێك خۆمان بخەینە دەرەوەی ئەو بازنە سیاسیە ئاڵۆزەی كە باسمانكرد , بەم شێوەیە ....
    گازی سروشتی یەدەگی كوردستان بە(10)ترلیۆن مەتر مەزندەكراوە و بەردەوام لە زیاد بونیشدایە ئەم بڕەش ئەكاتە(%6)ی كۆی گازی یەدەگی جیهان هاوكات(60)ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگ كە ئەمیش بەردەوام لە زیاد بوندایە و ئەم بڕەش ئەكاتە(%5)كۆی یەدەگی نەوتی جیهان , بە ئیزافەی ئەمەش هەبونی سەرچاوەی ئاوی شیرین و هەبونی هەڵكەوتەی جوگرافی بۆ دروستكردنی بەنداو كە دەكرێت لە ئایندەدا بە ئەندازەی نەوت و گاز گرنگی هەبێت چونكە نابێت ئەوەمان لەیاد بچێت لە ئێستادا (220)لیتر ئاوی شیرینی پاكژكراو(تعقیم)بە(120)دۆلارە ...
    لە لایەكی ترەوە لە ڕوی پێكەوە ژیان و دەمارگیریەوە بە گشتی كۆمەڵگای كوردستان سەرەڕای موسڵمانبونیشی توانیویەتی جیاوازی ڕوئیاو دنیا بینی و مرۆڤدۆستی خۆی نیشانی جیهان بدات لە كاتێكدا گەلانی دەوروبەری كە نەتەوەی سەردەستی بوون تا ڕادەیەكی زۆر نەكەوتۆتە ژێر كاریگەری نەریت و فەرهەنگی ئەوان ...
    ئەمجا با بێینە سەر دەروەیبكوردستان ....
    ڕوسیا دووجار گەورەترین وڵاتی جیهانە جارێك لە ڕوی مەساحەی جوگرافیەوە جارێكیش لە ڕوی بەرهەم هێنانی گازی سروشتیەوە , ئەوروپاش زیاتر لە(%40)ی پێداویستی خۆی لە گازی سروشتی كە دەكاتە(135)ملیار مەتر لەساڵێكدا لە ڕێگەی ڕوسیاوە دابین ئەكات جا چ ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی سنورەكانیەوە بێت , تا ئێستاشی لەگەڵ بێت تاكە سەرچاوەی گرنگ بۆ ئەوروپا كە گازی سروشتی لێوە هاوردە بكات ڕوسیایە بۆ ?!
    چونكە وەك وتم ڕوسیا لە ڕوی مەساحەوە گەورەترین ڕوبەری جوگرافی هەیە ئەمەش بۆتە كۆسپ لەبەردەم ئەوروپا چونكە لە حاڵەتێكی وەهادا تێچوی ئەو بڕە گازە بەرز ئەبێتەوە بۆ نزیكەی سێ ئەوەندەی نرخی پێشوی , جگە لەمەش گرنگی هەناردەی گازی سروشتی بۆ ڕوسیا تەنها لایەنە ئابوریەكەی نیە بەڵكوو بۆتە كارتێكی بەهێزی سیاسی بۆی هەركات بیەوێ دژی هەر هەڵوێستێكی نەیارانی لە یەكیەتی ئەوروپا و شوێنی تریش بەكاری دێنێ وەك ئەوەی لە كێشەی(ئوكراینا)دا بەكاری هێنا دژی یەكیەتی ئەوروپا لەبەرامبەر ئیدانەكردنی فەرمی یەكیەتی ئەوروپا بە دەستێوەردانە سەربازیەكانی ڕوسیا لە ئوكراینا ئەمەش وایكرد تەنها یەك شەووڕۆژ بەسەر ئەم بڕیارەی ڕوسیا تێپەڕی یەكیەتی ئەوروپا بە فەرمی پاشگەز بویەوە لە هەڵوێستی خۆی ...
    بۆ هەردولا(روسیا و ئەوروپا)بەدوای چارەسەرەوەن ئەویان بۆ دۆزینەوەی بەدیلی ڕوسیا ئەمیش بۆ پارسەنگكردن و مانەوەی كارتی گاز لە دەست خۆیدا , هەردوو لاش چاویان بڕیوەتە كوردستان لە ئایندەدا مەبەستم لەدوای بە دەوڵەتبونی خەونی خۆیانی تیا ببیننەوە ....
    ئەمریكا بۆ ئیدارەدانی هاوپەیمانەكانی بە تایبەت ئیسرائیل , بۆ بەهێزكردنی پێگەی سەربازی و ئابوری خۆی , شەڕی تیرۆر , پێویستی بە كوردستانە ...
    خاڵی دەستپێكی پڕۆژەی هیلالی شیعی ئێران كوردستانە , تاكە ئومێدی وڵاتانی كەنداو و (سعودیە)بەتایبەتی و جیهانی سوننە مەزهەب بۆ بەرگرتن لە فراوانبونی هەژمونی سیاسی قەڵەمڕەوی شیعەی ئێران كوردستانە , ئیسرائیل بۆ بە دەستخستنی هاوپەیمانێكی نزیكی جوگرافی و هاوبەش لە زۆر بنەما و ستراتیجدا تەنها كوردستانە , وەك وتم ڕوسیا و ئەوروپا بۆ بە واقیعكردنی خەونی خۆیان چاویان لە كوردستانە , لە هەموشی گرنگتر ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەوروپا بە تایبەتی بۆ شەڕی تیرۆر و چارەسەری بابەتی كۆچبەران دیسانەوە چاویان لە كوردستانە ....
    ئیتر بەراوردەكانی تر بۆ ئێوە بە جێ ئەهێڵم ئەوەندە ئەڵێم من پێموایە كە هەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆ بەشە كێكی كوردستانی لێ جیاكراوەتەوە مەگەر كورد خۆی هۆكار بێت بۆ پێنەبڕانی ئەو بەشە كێكە .....
                       (لقمان بیارەیی)3/9/2017
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گرنگی پێگەی کوردستان لەهاوکێشەی سیاسی و ئابوری وئەمنیەکانی ئەمڕۆی جیهان و ناوچەکە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top