• نوێ

    من ژنێکی حەڵاڵم



    من ژنێکی حەڵاڵم .. من نزیکی ٤٤ ساڵم بۆیەک جاریش دەستدرێژیم
    نەکردۆتەسەر کورێکی پێنج سال یان بجوکتر ،گەورەتر . من دڵنیام بۆیەک ساتیش جاوم بەقەدو بالای پاوپوزی هیج لاوێکی گەرەکەکەمان نیشتمانەکەم هەڵنەهێناوە ، من زۆر دلنیام هیج کات دەستم بۆ ناوگەڵو گەڵوگونی هیج پیاوێک نەبردوە . من هیج کات ئاخوئۆفێکی قیزەونانەم لەروی هیج کورێکا نەوتوە ، من ژنێکی حەلالڵم هەموخواردنیک دەخۆم گۆشتی ئازەلەکان کامی لام خۆش بێت دەیخۆم .جارجار پێم خۆشە شەرابێک بنۆشم بەلام کەسەرگەرم بم هیج کات پەلاماری سنگومەمکی کورێکم نەداوە . من تەنها یەک شوم کردوە حەزم لەجوار مێردیش نیە ،گەر ویستم پیاوەکەم بگۆرم بەئاشکرادەلێم دەمەوێ لەلات برۆم . من هیج کەسم نەکوشتوە بەتەمای عیسای مەزنیش نیم لەودنیا جاوەرێی عەلیوعومەرو نەوەکانی محمدیش نیم ، من بۆجارێکیش لەنێو قەرەباڵغی بازارەکاندا خۆم نەخشاندوە لە نیرینەیەک .من کورە بجوکەکان سوار خۆم ناکەم ،من ناجمە یانەی شەوانەو دەستبازیو جنس بازی ناکەم ،من بەدوای قەسابخانەی حەرامو حەڵاڵدا ناگەریم ،من ئیشی رەش ناکەم پارەی سۆسیال وەرناگرم من گایەک ناکەم بەقوربانیو زۆرانبازی شمشێرو خنجەر لەسەر گەردنی ناکەم ، من شانازی بەناوگەلمەوەناکەم  هەزاران جار شەرم بوو لەگەل کەسانی تر  کەجی وەکو پیاوە حەرامەکان نەموت ......م بەهی ژنت . نەم وت .................م بەخوشکودایکت ، یەع لەوان میکانزمی  جنێوەکانیشیان بەناوگە لێانە . من ژنێکی حەڵاڵم دەخالەت لەژیانی تۆدا ناکەم من پێم خۆشە هەموخەلک شادبێتو بەختەوەر بێت ،من بەزنجیر لەخۆم نادەم لاشەم خلتانی خوێن ناکەم دواتر بەمێردەکەم نالێم سارێژم کە ، من کاردەکەم کەدەگەرێمەوە میردەکەم دەستی لەهەویردابێ نالێم وەرە من تێربکە ، من هیج کات پیاوەکان بەکەم عەقل نابینم بەزەعیف ناویان نابەم ، من سەروەتەکەم بەیەکسانی ئەدەمە نەوەکانم ، من شآیەتی کچەشیرینەکەم لەلام دوو هێندەی شایەتی کورە دزێوەکانە . من حەڵاڵم نەکەس دەکوژم نەکەس ئازاردەدەم نە بێ رێزی بەکەس دەکەم ، تۆ گەر گۆشتی بەراز بخۆی یان پەرداخێک شەراب نۆش کەی باشترە یان پەلاماری کجێکی ٥ سال بدەیت ؟؟ تۆ گەر عاشق بی و ماجەکانت پڕ بێ لەخۆشەویستی باشترە یان وەکو ئاژەل هەرجارەو لەکەسێکا خۆت بەتال کەیت ؟؟
    دلنیابە من حەڵاڵم ، حەلاللیو حەرامی ئەوەنیە کەتۆ دوهەزارسالە ئەیدەی بەگوێمانا
    خەندان جەزا
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: من ژنێکی حەڵاڵم Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top