• نوێ

    ئەمشەو

    ئەمشــــــەو

    ئەمشەو لێرە نیت و
    لەنێو خەیالی تۆدا
    وەک کەشتیەک نغرۆبوومە
    ئەمشەو لێرە نیت و
    بەتەنافی دڵما وێنەکانت
    هەرەزانێ دەکات
    ئەمشەو لێرنیت و
    خۆشەویستیت وەک داری
     سەری سال ئەدرەوشێتەوە
    ئەمشەو لێرەنیت و
     ئەم شارە بوە  بەجەنگلستان
    ئەمشەو ئازیز لێرەنیت و
     بۆنی ئەترەکەت
     یەخەی کراسەکەی تەنیووم
    ئەمشەو لێرە نیت و 
    سەرمەستی شەرابی
     لێوتم دوبارە
    ئاخ ئەمشەو لێرە بایت
    ئاسمان ئەبوو بەچراخان
    مومکان ئەبوون بەڕێ نیشاندەری ژیان
    چاکەتەکەتم بەسەر شان ئەداو بەنەرمەروشتن
    دەستم ئەگرتی
     تادەمەوبەیان
    کە بە ئاگا ئەهاتین
    لەنیو راستیدا درووستەبوو
    خەونووخەیاڵ

    هەورامان خالید

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەمشەو Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top