• نوێ

    لەگەڵ شنەبای.. شەوێکدا وەرە



    له‌ گه‌ڵ شنه‌بای .. شه‌وێكدا وه‌ره‌
    هه‌رچه‌ن دره‌ختی .. ته‌مه‌نیش زه‌رده‌
    پشكۆی كوانوی دڵ .. بگه‌شێنه‌وه‌
    گڕ له‌ خه‌رمانی .. ئازارم به‌رده‌
    *************
    وه‌ره‌ وه‌ك چرا ..له‌م تاریكیه‌
    ماڵه‌كه‌م بكه‌ ..به‌شه‌وی سه‌ر ساڵ
    تاوه‌كو تاسه‌ی .. روحم لیت ده‌شكێ
    بمگره‌ باوه‌ش .. تاوێ وه‌ك مناڵ
    ************
    له‌په‌رتوكخانه‌ی ..بیر ئه‌ندێشه‌م
    فه‌رهه‌نگی خه‌مو .. ناسۆرم بدڕه‌
    به‌ په‌نجه‌ی نازی .. ده‌ستی سۆزیكت
    فرمیسكی دیده‌ی .. گریاوم بسڕه‌
    ************
    بی ئه‌ڤینی تۆ .. باخچه‌ی هه‌ڵبه‌ستم
    ده‌ڵیی میوانی.. وه‌رزی پایزه‌
    دڵیش ئه‌وه‌نده‌ مات و پڕ خه‌مه‌
    ده‌ڵێی له‌ پرسه‌ی .. مه‌رگی ئازیزه‌
    (ریبوارقه‌ره‌حه‌سه‌نی )
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لەگەڵ شنەبای.. شەوێکدا وەرە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top