• نوێ

    ئیتر بابەسبێ بەکوشت دانی منالی هەژار

    ئیتر بابەسبێ بەکوشت دانی منالی هەژاز
    نووسینی  نەشمیل یاسین
    هەوڵدان بۆ نانەوەی ئاژاوەو هاندانی كوڕی هەژارو بێ دەرەتان بۆ نانەوەی  پشێوی جگە لەجەرگ سوتانی دایك و باوكان و بێسەرپەرشت بونی منداڵان و بێوەژن بونی ژنان هیچیتر لەدۆخەكە ناگۆڕێت و هیچی لێ سەوز نابێت،  بەڵێ میلەت بێ پارەیە ماندووەبەڵام، بەهاندان بۆ توندوتیژی جگە لەكاولكاری شار وە بەدەسەڵات گەیشتنی كەسانێك هیچیتری تێدا نییە  دوای خۆپیشاندانەكانی چەندساڵی ڕابردوو باوك و برای كام شەهید بووە وەزیر و مودیرعام كام خۆشگوزەرانی بۆ هەژار فەراهەم بوو كام بەرپرسی حكومی و حزبی زەرەرمەندبوون جگە لەدەركەتن و شێوە قارچك ئاسا هەڵتۆقینی دەم و چاوی بڵح و قەبیح و كەسانێكی خەونبین بە دەسەڵات و ملیاردێر بوون هیچیترمان نەبینی ...... من بۆم نییە و ناشڵێم بێدەنگ ببن خۆپیشاندان مەكەن، بەڵام تكادەكەم یەكدی ئازار مەدەن بەرد و فیشەك و ئاگر ئاڕاستەی یەك مەكەن لەباتی ئەوە بیرێك لەئاكامی ئەو خۆپیشاندانە بكەنەوەو لەبیری ئەوەدابن كەسەرەڕای هەر نەهامەتیەك هەریەك لەئێوەش جەرگ و ئازیزی كەسانێكن وەك كچ و كوڕی ئەو بەرپرسانەی كەهەرگیز نایانبینن لەناو میلەتا جگە لەوساتانەی بانگەشەی هەڵبژاردن ناچاریان دەكات بۆ كۆكردنەوەی دەنگ بێنە سەر شەقام

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئیتر بابەسبێ بەکوشت دانی منالی هەژار Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top