• نوێ

    مێشکم پڕە لەوردە خەیالی شکاو

    مێشکم پڕە لەوردە خەیاڵی شکاو

     ، ئەم سەر ئێشەیە بڕستی لێ بڕیوم ئەمەوێ تا هێزم تیایە توند سەرم بکێشم بە دیواری ژوورەکەم خەڵتان خوێن بم ،بەڵام ناهڵێ لەو دیووی دەرگاکەوە گوێم لە قاقای خۆشکمە بۆنی  ئەو چێشتەی دایکم خەریکی ساز کردنیەتی بۆنی تاکو حەوت کۆڵان ڕۆشتووە ئەمانە ناهێڵن بمرم ، گوێ لەئاوازی غەمگینی چرکەچرکی کاتژمێرەکە ئەگرم و فرمێسکێکی گەرم بە ڕوومەتی تەزیوم ئەتکێ  فرمێسکەکە ئەسڕامەوە ئەڵێم نەخێر نابێ پیاو بگرێ چۆن ئەبێ پیاو بگریێ پیاو دەبێ بمرێ من خەریکە ئازار ئەمکات بەئاو ، مۆبایلەکەم دەمێکە فرۆشتووە،وپارەکەشیم یا بە بوتڵێک بیرە مۆبایل بۆ کەسێکە کە دۆستی ئەبێ ، کەسێکی ئەبێ خەمی بخوا فکری لەلای بێت خۆ من کەسم نیە ئیتر مۆبایلم بۆ چیە ؟ ئاتەجیم بە تەلڤزیۆن نەبوو ئەویشم بە کۆنەفرۆشەکە فرۆشت و پارەکەیم یا بە چەند کتێبێک  هەموو "شت" ێک هیچە گەر هیچت نەبێ.بەدبەختی ئێمە لەوەیە خەمی هەموو کەس ئەخۆین بەڵام  نەفەرێک نیە خەمان لێ بخوات ئەزانی زۆر خۆشە ،کەسێک ئەبێ خەمت لێ بخوا هەمیشە هەواڵت بپرسێ لێت توڕە بێ ئاگادارت بێ بەڵام تۆ نازانی چەن گوناحە ببتە خەم بۆ کەسێک ، ئەحمد شوقەیری قسەیەکی جوانی هەس ئەڵێ "دین تەنها نوێژ و ڕۆژوو نیە" دین ئەخلاقە و ویژدانە  نە چوار فەرزە نوێژ بکە و نە ڕیشێکی زۆربهێڵیەو نە ، تاعەتێکی زۆربکە تەنها تۆزێ مرۆڤ بە بەهەشت بەدەست دێنی لەم دنیا و لەو دنیاش ،دەزانی زۆرشت هەن بۆ پیاو جوان نین پیاو بۆنمونەدەستی لەگیرفانی بێ و دەستی کچێکیش دەست کێشی لەدەست بێ جوان نیە بۆ پیاو سیگار بکێشێ و ژنێکیش لێوی سوراوکە ، پیاوبوون واتە پێکەوە بوون لەبری دەست کێش دەستی یەک هەڵگڵۆفین لەبری سیگار ماچ ، پیاو بوون هێندە ناحەزنیە کە ئێوە لێی تێگەیشتوون ، پیاو بوون ئەوە نیە  سمێلی زل بهێڵێتەوە و تەزبیحێک بگریتە دەست و لەسەری شەقامەکان بوەستی توانج وجنێو بەخەڵک بدەی ئەوەنیە ژنێک ببینی دەست بکەیتە ناوگەڵت بخوڕێنی ئاخر کەریش کێری هەیە ئەحمەق پیرپاڵ جوانی ووت "کێر چیە پارچە گۆشتێ حیزە"  پیاو بوون ئەوە نیە دایک وخوشکت لەماڵەوە دیل بکەی نایڵی کراسی نیوقۆڵ بکە بچنە بازاڕ پیاو بوون ئەوە نیە تۆ یەک حەمکە مناڵ بخەیتەوە لەکاتێکدا نازانی پەروەردە چیە و نازانی مافی مناڵ چیە ، بە الله ئێوە لەپیاو بوون هەڵەتێگیشتوون هەر بۆیە سەخیفەکان خۆیان لێ بۆتە پیاو و  سەرفرازەکانیش هەڵدێن لەپیاوبوون ، بێ غیرەترین پیاو منم کە لە ئینسان ئەترسم  ئاخر ئینسان تا ئەو کاتەی توڕەت نەکردووە مهیربانە وەلێ هەرکەتوڕەت کرد بۆت دەرئەکەوێ کە چ ئاژەڵێکی دڕندەیە ،چ گورگێکە  بەنی ئادەمی ئێرە لە لە گورگی خیانەتکار و ڕێوی فێڵباز و لەپشیلەی سپڵە و پڵنگی دڕندە و کەر ئەچێ بەس لەمرۆڤ ناچێ..

    "حەمەی شانۆ"
    "فۆتۆ:ئەحمد خەلیل
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مێشکم پڕە لەوردە خەیالی شکاو Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top