• نوێ

    سوتاندنی بارەگای حیزبەكانیتر لەپاڵ بارەگاكانی پارتیدا سیناریۆیە

    سوتاندنی بارەگای حیزبەكانیتر لەپاڵ بارەگاكانی پارتیدا سیناریۆیە




     بۆ سەرنجڕاكێشانی جەماوەری غەدر لێكراو كە ئەم خۆپیشاندانە ڕاپەڕینێكی جەماوەریە , بەڵام لە بنەڕەتتدا پیلانێكی هاوبەشی تاقمی 16ی ئوكتوبر و بەغدادە , ئەوان ئەیانەوێ خۆپیشاندانی تێكدەرانە بنێرنە ناو مەركەزی شاری هەولێر تا لەم ڕێگەیەوە دەستی ئەمریكا لەسەر زۆنی زەرد لابدەن و حەشد و سوپای عێراقی داخلی ناو هەولێر ببێت وە حكومەتی پێ بڕوخێنن و ئەم تاقمە پیلانگێڕەش حكومەتێكی خاڵی لەپارتی پێك بهێنن .......
    ئەمە ئینقیلابێكی شیعیە بەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستاندا تا لەرێگەیەوە هەموو ئیستیحقاقە دەستوریەكانی كورد بسڕنەوە نەك ئەوەی كە گەندەڵ لابدەن و دڵسۆز بێننە پێشەوە , جا ئەگەر ئەم پیلانە سەریگرت ئەوا شەقێك لە شاسوار ئەدەن و خۆیان دێنە سەر حازری و غوڵامێكی ملكەچ ئەبن بۆ ئێران وە ئەگەریش سەری نەگرت ئەوە شاسوار ئاژاوەگێڕەكەیە و ئەوانیش وەك پارتی قوربانی دەستی خۆپیشاندانەكەن ! بە بۆچونی خۆشم ئەم پیلانە شكست ئەخوا و زەرەرمەندی یەكەمیش ستافی شاسوار و خودی شاری سلێمانی ئەبێت , چونكە ئێران بەم خۆپیشاندانە ئەیەوێ هیلالە شیعیەكە تەكمیلە بكا و بە تەواوەتی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە عێراق بكاتە دەرەوە , كە بۆ ئێرانیش قۆناغێكی گرنگە تا بتوانێ بەرەنگاری ستراتیژی نوێ ئەمریكا و سعودیە و ئیسرائیل ببێتەوە لە ناوچەكە كە ئەم ستراتیژەش ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەمریكا و ئیسرائیل و فەرەنسایە لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی تری ئیسلامی  كە ئەمریكا قاچی ئێران هەڵبكێشێتەوە لە ناوچەكە لە بەرامبەریشدا سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی قبوڵی قودس بكەن وەك پایتەختی فەرمی ئیسرائیل ................
    هەڵبەت لە ئایندەیەكی تا ڕادەیەك نزیكدا ڕوداوەكان دەبینین و بۆ هەموو لایەك دەرئەكەوێبكە ئێمە دژی مافی خەڵك نین بەڵكوو ئەمانەوێ دۆخەكە خراپتر نەبێت ........
                        لقمان بیارەیی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سوتاندنی بارەگای حیزبەكانیتر لەپاڵ بارەگاكانی پارتیدا سیناریۆیە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top