• نوێ

    حیزبی ناشیرین لەکلاسیکدا

    ...  حیزبی ناشیرین لە کلاسیکدا  ....

    حیزبە ئەسبابی ئەم حوزنە بەربۆتە جەستەی مەریز
    بۆ ڕۆحی ئەهلی بێکەسان عادیلە و ناکات  تەمیز

    گاهێ  بەتەئسیری  فوقر و  گاهێ بە هیجرانی یار
    گاهێ بە قەتعی قوتەوە  فەوت ئەکەن خەڵکی بە ڕیز

    هەڕاج ئەکرێ خاکی پیرۆزدڵ چۆن لە لێدان ناوەستێ
    عەجەب مەرگ بۆتە مێشولە بەگوێمان ئەدا گیزە گیز

    بەزایع چوو حەیاتی کورد تەئریخێکە پڕ لە ستەم
    وەک زبڵ خانە وەهایە قەت نەبووە پاک و تەمیز

    واسیتەی چیە ئەم غەدرە غەیری حیزبی ناشیرین
    وەک مناڵ هەر ئەیدەڵێنێ و خۆ ناپارێزێت لە میز

    مەگەر  بە قودرەتی قادر حەل ببێ ئەم مەسئەلە
    کاکی کورد وەهای تێکداوە چا نەبێ بەسەد دەرنەفیز

    7 . 11 . 2017
    عوسمان قادر


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: حیزبی ناشیرین لەکلاسیکدا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top