• نوێ

    "شانۆ نمایش ئەکرێ کەواتە هێشتا ژیان زیندووە"

    "شانۆ نمایش ئەکرێ کەواتە هێشتا ژیان زیندووە"


    شەقامەکان قریشکەی ئازاریان دەهات خەڵک هەموو بە سەر و سیمایەکی ماندووانە و کەساس سەرقاڵ بون بەکاری ڕۆژانەوە ، ئەم بەیانیە بینیم کە ئەو بەقاڵەی لەگەڵ میوەکانیە کیلۆیەک قسەی شیرینیشی پێتەبەخشی دوکانەکەی داخست بوو ، بەبەردام چاخانەیەکە تێپەڕیم  کە هەشت کەسی لێ بوو سێ پیاو کە بە منجە منج قسەیەن لەتەک یەک ئەکرد و دوو گەنجیش خەریکی دۆمینە بوو سێ گەنجی تر دیار بوو دەمەقەڵێیان بوو ئەونە نەماوە هەڵسان سەر و گوێلاکی یەک بشکێنن  دواتر کە چومە چاخانەکەوە دانیشتم بۆم دەرکەوت کە شەڕیان بوو لەسەر ئەوەی کە دەنگی ئاوات بۆ کانی خۆشترە یا بەرهام نازانم چی ، دوای خواردنەوەی چایەک و کێشانی سیگارێ هەستام کەوتمە ڕێ بەرەو هۆڵی نمایشی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی شارەکەم شارێک گڕ ئاگری جەنگ هێشتا نەکوژاوەتەوە و بۆنی بارووت  دێ و شەقامەکان سورن بەخوێن ئەویش کە کەرکوکی بووکی کوردستانە ، چونکە بەپێی ڕۆشتم توانیم کە کاتژمێر یانزە بگەم بە نمایشەکە و بینەری بم و لەدەسم نەچێ ، کە لەناو نمایشە بووم ، تاریکی هۆل و دەنگی مۆسیقا و پێکەنین و ڕەنگەکان جوان ببوون ، دوای  ساتێک کە هاتمە دەرێ هەستام بە ئارامیەکی ئێجگار قوڵ کرد گڤەی بایەکی بەهار بەسەر دەروونم هەڵی کردبێ وەک گوڵێ کرامەوە بەڕووی ژیان ووتم چەن باشە کە شانۆ ش ماوا دەی سەلێمێنی کە ژیان لەم شارا ماوا چون لە هەر نیشیمان ووڵاتێک شانۆ وهونەر نەما ئیتر بزانە ئەو شوێنە گۆرستان نەک ژیان بێ شانۆ نابێ و شانۆش پایەمی ئاشتی پێیە ،ئێمە هێندە دەروونمان ماندووە جگە لەوەی بە سیاسەتی دەسەڵاتی دڕاندەیی حوکمڕانی  ئازارمان ئەدەن و ئەمان کوژن بەناوی یاساوە  ،  بەڕاستی ئەو چێژەی  لە بینینی نمایشێکی شانۆیی وەری ئەگرم نە لەکۆڕی شیعر و مۆزێک و نیگارکێشان نای بینم ، سوپاس بۆ دەرهێنەری لاوی کەرکوک ئامەنج عاسی کە بە دەرهێنانی  دەقی شانۆیی باندۆڵی یادەوەریەکانی ئێمە کە لەنوسینی عەباس مەعرفی نوسەری فارس توانی هێز و هیوامان پێ بگەیەنێ ،، گرنگی ئەم شانۆیە ئەوە بوو بیرۆکەی فەلسەفی دەقەکە وەکو هاوارێک بوو بۆ هەڵساندنی گەل  لە دوواکەوتووی و گەمژەیی و بۆ ئەوەی چیتر بە یاری ژیان و سیاسەتەوە نەبێتە قوربانی و گەمە ،پێمان ئەڵێ کە ژیانی هەریەکێک لەئێمە وەک کاتژمێرێک وایە بەردەوام لەسوڕانە و بەرەو پێش دەچێ بۆیە دەبێ تۆش بەتەواوی جەستەرەکانی ژیانەوە بەرەو پێش بچی چونکە گەربچەقی دەبیتە قوربانی تیک تاکی دەنگی کاتژمێریش هەمیشە ئاگادارمان ئەکەتەوە کە بەهۆش بین و ژیانمان بەپێی بەڕنامە و بیرۆکە و ئەقڵ بەرێوەی بەرین بۆ ئەوەی نەمرین و خۆمان بین و بزانین چۆن ئەژین ئازادبین ، جیاوازیەکی جوانی ئەم شانۆگەریە ئەوە بوو تەواوی ئەو واقیعە ڕەشەی نیشتیمانەکەمان باس ئەکا و پەنجە دەخاتە سەر برینەکان و چارەسەریش دیاری دەکات ، زۆر شانۆگەری هەس کە هەڵبژاردنی دەق و هەوڵدانیان تەنها بۆ ئەوەی تەماشەکەر بخەنە پێکەنین یاخود گریان بەڵام لەڕووی پایەمی فەلسەفی و بیرۆکەی بەسووود کارەکانیان بێ سوود و بێ زیانه و هیچ نیە ، لەم دۆخەی ئێستا وڵاتمان تیایەتی پێویست ناکا تۆ چ گەر بە شیعر بێ یا شانۆ یا مۆزیک یا هەرهونەر و بوارێکی دیکه هەوڵبدەی سۆز و هەستی بینەر و بیسەر و خوێنەرت بجوڵێنی بەڵکو فکر و ئەقڵ ئەبێ بجوڵێنێ ، ئەها دوای نمایش دەمەقەڵێ ئەو گەنجانەشم بیرکەوتەوە کە لەسەر چەن گۆرانی بێزێک گرژ و مۆن ببونەوە لەیەکتری تۆ تەماشە ئێمە چەندە لەگەڵ باندۆڵی کاتژمێری ژیان دواکەوتووین نا باشترە بڵێم مردووین و ناشزانین بژین هەر بەوهۆیەوە حاڵمان وای لێ بەسەردێت ،بۆیە هیوا یارم نمونەی ئەم کارانە زۆربن و بەردەوامی ئەبێ تاوەکو بکرێ خزمەتێکی بچوک بێ و کۆمەڵگای ئێمەش وەکو ئەورپا بێتەوە سەر ڕیتمی باندۆڵی کاتژمێرەکەی ژیان و چەرخی پێشکەوتن و داهێنانی تاک بکەوێتەکار و ژیان  ڕۆح و ئازادی بگەڕێتەوە بەر ...

    "حەمەی شانۆ"
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: "شانۆ نمایش ئەکرێ کەواتە هێشتا ژیان زیندووە" Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top