• نوێ

    فه‌ڕه‌نسا توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیای نییه‌ له‌ جه‌نگی به‌رانبه‌ر كوردان له‌ سوریادا


    فه‌ڕه‌نسا توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیای نییه‌ له‌ جه‌نگی به‌رانبه‌ر كوردان له‌ سوریادا

    له‌ سه‌روتاری ئه‌مڕۆیدا، رۆژنامه‌ی لو مۆندی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ فه‌ڕه‌نسا ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌ربازێكیش بنێرێته‌ مه‌نبه‌ج بۆ رێگرتن له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی توركیا، شتێكی ئه‌وتۆ له‌ دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت.
    به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان له‌ چه‌ند میدیایه‌كی فه‌ڕه‌نسی و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، پێده‌چێ فه‌ڕه‌نسا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریان بنێرێته‌ شاری مه‌نبه‌ج كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی به‌ پشتیوانی ئه‌مریكا كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

    هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئه‌و هێزانه‌ن كه‌ بۆ پاراستنی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا و رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی داعش دروستكراون. زۆرینه‌یان كوردن و هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤ه‌وه‌ فه‌ڕه‌نساش به‌شێكه‌ له‌و هاوپه‌یمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌.
    فه‌ڕه‌نسا پێی وایه‌ كۆنتڕۆڵكردنی پایته‌ختی داعش''ره‌قه‌'' له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتییه‌وه‌ زۆر گرینگ بوو بۆ ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی، بۆیه‌ یارمه‌تی ئه‌و هێزه‌ ده‌دات كه‌ ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج، بۆیه‌شه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌ردۆگان له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ره‌و گرژیی زیاتر چووه‌.
    رۆژنامه‌كه‌ ده‌نووسێت'' پێشوازی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ٢٩ی مارس له‌ نوێنه‌ری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌لایه‌ن ئێمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نساوه‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی فه‌ڕه‌نسایه‌ بۆ باشترین هاوپه‌یمانی خۆی له‌ سوریا له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریزم، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن توركیاوه‌ قبوڵنه‌كراوه‌، چونكه‌ توركیا هه‌بوونی ئه‌و هێزه‌ له‌ باكووری سوریا به‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و بوونی خۆی ده‌زانێت''

    به‌گوێره‌ی لو مۆند'' تاكه‌ ڕێگه‌ بۆ راگرتنی ئه‌ردۆگان له‌ دژایه‌تی كردنی كوردانی سوریا بریتییه‌ له‌ یه‌كگرتوویی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه‌یه‌وه‌ بۆ فشاركردن و رازیكردنی ئه‌ردۆگان كه‌ ئه‌و جه‌نگه‌ی ده‌ستی پێكردووه‌ له‌ باكووری سوریا رایبگرێت''
    به‌ڵام پێناچێ ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیان یه‌ك بۆچوونیان هه‌بێ بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌ سوریا.
    رۆژنامه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ نووسیویه‌تی''له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ به‌ توندی كار له‌سه‌ر‌ هه‌ستی ئیسلامی-نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی توركی ده‌كرێت و هان ده‌درێن كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كارانه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌یكات هاوڕابن، هێرشیشی بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌شێكه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژران كه‌ بڕیاری ساڵی داهاتوو له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بدرێت، بۆیه‌ پێناچێ به‌م زووانه‌ كۆتایی به‌و جه‌نگه‌ی بهێنێت''

    لەفەرەنسیەوە بۆکوردی

    وەرگێرانی هەلگورد سەمەد

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: فه‌ڕه‌نسا توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیای نییه‌ له‌ جه‌نگی به‌رانبه‌ر كوردان له‌ سوریادا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top