• نوێ

    خشتەیەكی نوێ موچە بڵاودەكرێتەوە

    خشتەیەكی نوێ موچە بڵاودەكرێتەوە

    خشتەیەكی نوێ بۆ ڕێژەی پاشەكەوتی موچەی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بڵاودەكرێتەوەو پەرلەمانتارێكی یەكێتیش، لەوبارەیەوە بەدواداچوون دەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: ڕێژەی پاشەكەوتەكەیان لەسەر كەمدەكرێتەوەو موچەكانیشیان زیاد دەكات.

    قادر ڕەزگەیی، پەرلەمانتاری یەكێتی و بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش لەپەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: بڕیاری پێداچوونەوە بەڕێژەی پاشەكەوتی موچە، سەرجەم هێزەكانی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ دەگرێتەوە، بەڵام بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بەبنەماگرتنی بڕیارەكانی حكومەت، بەپێی ڕێژەی موچەی موچەخۆران، ڕێژەیەك بۆ پاشەكەوتكردنەكەیان دیاریدەكرێت.

    وتیشی:" لەبەرئەوەی موچەی وەزارەتی ناوخۆ بڕینەكەیان جیاوازە، بەشێكیان 30% و بەشێكیشیان 65%یان لێدەبڕدرێت، بەدواداچوونمان كردوەو پەیوەندیمان لەگەڵ زۆربەی بەرپرسانی حكومەت كردوە، دەركەوتوە كە بەدڵنیاییەوە پێداچوونەوە بەڕێژەی پاشەكەوتەكەیان دەكرێت، بەڵام تا ئێستا ڕێژەیەكی جێگیر بۆئەو مەبەستە دیارینەكراوە".

    سەبارەت بەخشتەی نوێ بۆ پاشەكەوتكردن، جیاواز لەو خشتەیەی بۆ وەزارەتەكانی تر بڵاوكراونەتەوە، قادر ڕەزگەیی وتی:" خشتەیەكی نوێ بۆ ڕێژەی پاشەكەوت لەچەند ڕۆژی داهاتوو بۆ وەزارەتی ناوخۆ بڵاودەكرێتەوەو بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت".

    پێشتریش، دلێر حەمید عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، راگەیاندبوو: بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی پێداچوونەوە بەپاشەكەوتی موچەی هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆدا دەكرێت، بەڵام تائێَستا رێنماییەكەمان بەدەست نەگەیشتووە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خشتەیەكی نوێ موچە بڵاودەكرێتەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top