گۆرانیبێژێکی کورد لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بە فیشەکی خۆشی کوژراوە و تەرمەکەی ڕەوانەی سلێمانی کراە.
هاوڵاتییه‌ك له ناحییه‌ی ته‌كێی جه‌باری به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشییه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت.
ئه‌یوب حه‌مه غه‌ریب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به په‌یامی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 8ـی ئه‌مشه‌و ته‌رمی گۆرانبێژێک گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له چه‌مچه‌ماڵ، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ست دابوو.
کەناڵی پەیام بڵاویکردووەتەوەئه‌و هاوڵاتییه، گۆرانیبێژبووه و به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشییه‌وه له‌كاتی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وكه‌سه‌ی ته‌قه‌كانی كردووه ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه و پله‌ی نه‌قیبه، دوای ڕووداوه‌كه‌ش خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووه.
وتیشی "کوژراوه‌که گۆرانیبێژی میلی بووه به‌ناوی (حامادە وەلی کاکل) و ته‌مه‌نی 31 ساڵە و خه‌ڵکی که‌رکوکە، دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی، ته‌رمه‌که‌ی ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".