بەوێنە داعش یەکەم هێرشی لەکەرکوک ئەنجام دا
تا دێت دۆخی ته‌ناهى شاری كه‌ركووك به‌هۆی جووڵه‌ى چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان و ده‌نگۆى دزه‌كردنى ژماریه‌كى زۆر له چه‌كدارانى داعش بۆ ناو شارى كه‌ركووك زیاتر تێك ده‌چێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هێزه‌كانى دژه تیرۆى عێراقى و به شێك له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى خرانه حاڵه‌تى ئاماده باشییه‌وه.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو هێزه تهناهیهكان ڕاگه‌یاند، دره‌نگانى دوێنى شه‌و له باشوورى شارى كه‌ركووك، چه‌كدارانى داعش ماڵى میلیشیاکانی حەشدی عەشائیریان سووتاند و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر لیوایه‌كى حه‌شدى عه‌شائیرى له‌و ناوچه‌یه و هه‌شت كه‌سیان لێ كووشتوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆیى ئادار، نەقیب سوفیان لە فرقەی ئاڵتوونی عێراقی ڕای گەیاند، دواى ئه‌وه‌ى ئاگادر كراینه‌وه له نزیك باشوورى شاری كه‌ركووك چه‌ند گروپێكی چه‌كدار بینراون و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شدى عه‌شائیرى له‌و سنووره و ماڵیانیان سووتاندووه و له ڕووبه‌ڕوو بووهوهیهكیشدا هه‌شت كه‌سیان لێیان كووشتووه.
زیاتر گووتى، هێزه عێراقیه‌كان ده‌ستیان به درووستكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌نگه‌ر كردووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك هێزه‌كانمان خسته حاڵه‌تى ئاماده باشییه‌وه و ئاماده‌بووین بۆ هه‌ر ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ڕووبدات.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ته‌ناهیی شاری كه‌ركووك به ته‌واوه‌تی تێكچووه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و كوشتن و دزین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌نجام ده‌درێت و زیاتریش له‌و كرده‌وانه كورد ده‌كرێنه ئامانج، تا ئێسته‌یش چه‌ندان ماڵى كورد له‌و شاره دزى و تاڵان كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" له شارى كه‌ركووك 12 جۆر له هێزى ته‌نهایى هه‌یه، له‌و ژماریه 8 هێزیان هێزى میلیشایى شیعین.