فیلەکان چۆن کۆنترۆڵ ئەکرێن
توانای ڕاکێشانی قاچی فیل (١٠٠٠کگم) واتە (١طن)ە، وەلێ هەمیشە ئێمە فیلەکان دەبینین بە زنجیرێکی باریک و مێخێکی لاواز دەبەسترێنەوە و فیلەکان توانای رزگار بوونیان لەم زنجیر و مێخە نیە کە کێشەکەی ناگاتە (١٠ کیلۆگرام)،
جیاوازێکە زۆر زۆرە ، ئەو هێزەی کە سروشت بە فیلەکانی بەخشیوە توانای ڕاکێشانی هەزار کیلۆگرامی هەیە کەچی ئێستا دیلی دەستی (١٠کیلۆیە) ناتوانێت لە شوێنی خۆی بجوڵێت ،
ئێستا بابازانین نهێنی بەستنەوەی ئەم ئاژەڵە گەورەیە بەم ئامێرە بچکۆلەیە چیە ؟
نهێنیەکە ئەوەیە ، ڕاهێنەری فیلەکان ئەم فیلانە بە بەچکەی دەهێنێت و بەو زنجیر و مێخە بچوکە دەیان بەستێتەوە ، بێچووە فیلەکەش زیاد لە چەند جار و زیاد لە چەند ڕۆژێک هەوڵ ئەدات بە قاچەکانی ئەو کۆتە بپسێنێت و خۆی رزگار بکات بەڵام بەهۆی بچوکی ناتوانێت ، ئیتر دوای چەند مانگ و ساڵێک ، ئەو ئینطیباعە بە تەواوی لە مێشکی فیلەکاندا دەچەسپێت ، کە چەند گەورە و بەهێزیش بن تازە ناتوانن ئەو زنجیرە بپسێنن ، ئەوان وا تێگەیەندراون کە پساندنی ئەو زنجیرە تازە لەدەرەوەی توانای ئەوانە ، وەلێ ئەگەر فیلەکان کەمێک بیریان بکردایەتەوە دەیانزانی توانای راکێشانی یەک قاچی ئەوان زیاتر لە (١٠٠٠ کگم) ە
................................................................
هەموو رابەرە ئایدۆلۆژیاکان بەدرێژایی مێژوو بەم میتۆدە کاریان لە سەر کۆنترۆڵکردنی مرۆڤەکان کردووە ( ئێوە هیچ نین ، ئێوە گوناه بارن ، ئێوە دەبێت ددان بە خۆتانا بگرن ، ئێوە دەبێت شۆڕش بکەن ، ئێوە ئێوە ئێوە ئێوە ئێوە ) ئەوکاتە بە تێپەڕبوونی کات بێچووی مرۆڤەکانیش وەک بێچووی فیلەکان گەورە دەبن و بەتەواوی ئەو ئینطیباعە لە مێشکیاندا چەسپیوە کە ئەوان تازە چەندە هەوڵیش بدەن ناتوانن خۆیان لە کۆت و بەندی (ئایدلۆژیا) و (کلتور) و (کۆمەڵگا) ڕزگار بکەن ، وەلێ ئەگەر ئێمەی مرۆڤیش وەکو فیلەکان کەمێک بیرمان بکرادایەتەوە ئەو کات ده مانزانى كه دەتوانين
له راستيدا ئەو باوکەی کە لەسەر مێزی ئۆفیسەکەی ڕەسمی منداڵەکەی دادەنێت چەند جێگەی دەست خۆشیە ، چەند جوانە ئەو خێزانەی کە ئەو وێنانەی منداڵەکەی کێشاونی فڕێی نادات و لە ژورێکدا هەڵی دەواسێت و کاتێک میوانێکیان دێت دەیان بات بۆ ژووری منداڵەکەی و وێنەکانیان پیشان دەدات تا منداڵەکەی ئەو هەستەی هەبێت کە دەتوانێت ببێت بە هەر شتێک کە لە داهاتوودا بیەوێت
............................................
خەونی منداڵەکانتان مەکوژن ،کە خۆت وەک دایک و باوک هیچ هونەرێکت نەبووە لە پەروەردەکردندا ئینطیباع و پێدراوی خراپیشی مه ده ن به منداله كانتان ، لە منداڵیەوە خەونەکانیان مەبەستنەوە ،پێیان مەلێن ئێوە بۆ ئەم کارە نابن ، دوایى منداله كانتان چەندە گەورەش بن چەندە خوێنەوار و دەوڵەمەند و ناوداریش بن ، هێشتا نازانن ، کە ئەتوانن
له راستيدا
(له راستيدا مرؤڤه كان هه موويان فیلن ، وەلێ بە مشک چاوترسێن کراون)
نوقتە سەری دێڕ ........
هێمن عبدولقادر