ئایا ئازارەکانمان ئازاری گشتین؟
ئایا ئەو مامۆستایانەی ئێستا لەسەر شەقامن، گەر موچەکانیان چاک کرا، ئامادەن داکۆکی لە کەرتەکانی تریش بکەن؟
ئایا ئامادەن بڕژێنە سەر شەقام بۆ ئەو هەزاران گەنجەی کە زانکۆو پەیمانگایان تەواو کردوەو دانەمەزراون، هیچ کەرتێکی تایبەتیش نیە کاری تێدا بکەن؟!!
٭زۆر جارئەوەی وام لێدەکات بەشداری خۆپیشاندانەکان نەبم چەن شتێکە:
زۆر جار داواکاریەکان داواکاریەکی خودین ،نەک گشتی ،واتە ئەوە ئازاری خۆمە دەم هێنێتە قسەو دەم هێنێتە سەر شەقام نەک ئازاری گشتی!!
گەورەترین ئەخلاقی مرۆڤ ئەوەیە درک بە ئازاری خەڵکی بکات وخۆی بخاتە شوێنی کەسی ئازار دراو!!
-هێنده داوای باش کردنی بژێوی و سکی برسی دەکرێت، هێندە باس و هەوڵ نیە بۆ گۆڕینی ئەو سیستەمەی کە ئەم نەهامەتیانەی بەرهەم هێناوە..
-بتەوێت یان نا ،کۆمەڵێک بەرژەوەندی خوازی بێ کێشەی سک تێر دێنە تەنیشت و سواری شەپۆله ناڕازیەکانت دەبن و لە کۆتایدا هەر ئەوان سودمەندی یەکەمن!!
نووسینی:بڕیار شەشکی