• نوێ

    کازم ساهر باسی هاوسەرگیریەکەی دەکات

    ڤیدیۆ.. بۆ یەکەمجار کازم ساهر لە بەرامبەر هەوادارەکانیدا باس لە هاوسەرگیرییەکەی دەکات

    شەوی رابردوو، کازم ساهر لە بەرامبەر هەوادارەکانی لە ئاهەنگێکدا لە واشنتۆن، هەواڵی هاوسەرگیرییەکەی باسکرد.

    لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ "کازم ساهر" لە کاتی پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیدا لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە واشنتۆن، بەرامبەر ئامادەبوونی ئاهەنگەکە لەبارەی هەواڵی هاوسەرگیریەکەیەوە دەڵێت: "ئێشتا هاوسەرگیریم نەکردووە بەڵام ئەڵقەم لە دەستی کردووە، من لە پێشتردا بەڵێنم بە جمهورەکەم داوە هەرکات هاوسەرگیری بکەم هەواڵەکە بڵاوبکەمەوە، بۆیە دڵنیابن تا ئێستا هاوسەرگیریم نەکردووە و ئەو ڕۆژەی بڕیاردەدەم هاوسەرگیری بکەم بە دڵنیاییەوە هەواڵەکەتان پێدەدەم".

    لە چەند رۆژی ڕابردوودا پێش ئەوەی "کازم ساهر" بەفەرمی هیچی لە بارەی هاوسەرگیرییەکەیەوە وتبێت، هەواڵی ئەڵقە گۆڕینەوەی ئەو هونەرمەندە لەگەڵ کچێکی تونسی بڵاو بوویەوە.

    سەرەتا میدیاکان ڕۆژنامەنوسی عێراقی "حەیدەر نعێمی" یان کردبووە سەرچاوەی هەواڵەکە، بەوپێیەی سەرەتا ئەو ڕۆژنامەنووسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵەکەی بڵاوکردبووەوە، حەیدەر نعێمی نوسی بووی، "سارە"ی تونسی لە شاری "سەفاقز"ی تونسی شکستی بە زگوردی "کازم ساهر" هێنا و هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.

    دواتر هەواڵەکە لەلایەن "ویسام" کوڕی هونەرمەند "کازم ساهر" پشتڕاست کرایەوە، ڕۆژنامەنووس "ڕەبیع هندی" کە بەڕێوەبەری بەشی هونەری گۆڤاری "زهرة الخليج"ی ئیماراتییە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەواڵی هاوسەرگیری "کازم ساهر" لە زاری کوڕەکەیەوە "ویسام" پشتڕاست کردەوە.هونەرمەندی گۆرانیبێژ "کازم ساهر" بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا هاوسەرگیریی کردووە و بە جیابوونەوە کۆتاییهاتووە، هەر خۆشی هۆکارەکەی بۆ کەمی تەمەن و پێنەگەشتن گەڕاندبووەوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کازم ساهر باسی هاوسەرگیریەکەی دەکات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top