• نوێ

    هۆکاری قەدەغەکردنی سێکس لەگەڵ هاوسەرەکەت لە کاتی سوڕی مانگانەدا

    هۆکاری قەدەغەکردنی سێکس لەگەڵ هاوسەرەکەت لە کاتی سوڕی مانگانەدا .
    .
    .
    زۆرێك لە هاوسەران دەپرسن هۆكاری قەدەغەكردنی سەرجێی لەكاتی سوڕی مانگانەدا چییە؟ كە پزیشكانی پسپۆڕ و بەتایبەتیش پزیشكی ژنان سودەكانی ئەم قەدەغەكردنە بۆ ژنان و پیاوانیش لە چەند خاڵێكدا دەخەنەڕوو.
    هەڵبەت ژنان پشكی شێریان لەم كارەدا بەردەكەوێت بەجۆرێك لە ڕووی دەرونی و تەندروستیشەوە قەدەغەكردنی كاری سەرجێیی لە كاتی سوڕی مانگانەدا سودی بۆ ژنان هەیە، وەك:
    1. ژنان لە نەخۆشی ‌و هەوكردن ‌(الالتهاب)ی تایبەت بە ناوچە هەستیارەكانی زاوزێ‌ دەپارێزێت، بەهۆی ئەوەی خوێنتێزانی ئەندامە دەرەكیەكانی زاوزێ وا دەكات ژنان زۆرتر توشی هەوكردن ببن.
    2. بەهۆی دەردراوەكانی سوڕی مانگانەی ژنانەوە زۆرێك لە بەكتریا و میكرۆب زۆر خێرا زیاد دەكەن، كە لەكاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سێكس لەكاتی سوڕی مانگانەدا دەچنە لاشەی ژنانەوە.
    3. لەكاتی گەیشتن بە ئارەزوی سێكس و جوڵاندن و هەڵسانی ئارەزووی مرۆڤ، فشاری خوێن بۆ ئەندامی زاوزێ زیاد دەكات، كە دەبێتە هۆی ئازار و خوێن بەربوونی ژنان، بۆیە پێویستە لە سوڕی مانگانەدا ژنان خۆیان لەیاری و جوڵەی زۆر بەدور بگرن نەك ئەنجامدانی پڕۆسەی سێكس، تا ئەو حاڵەتە ڕوونەدات.
    4. منداڵدانی ژنان لەكاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سێكسدا كرژ دەبێت و هاتنەوەیەكی تێدا ڕوودەدات و پاشان خاودەبێتەوە، كە ئەمە فاكتەرێكی لەبارە بۆ هەڵمژینی بەكتریا و میكرۆبەكان بۆ ناو منداڵدانی ژنان لەكاتی پڕۆسەكەدا، لەو كاتەی ژن لە سوری مانگانەدایە، بۆیە دیواری ناوەوەی منداڵدان توشی هەوكردن دەكات.
    5. جگە لە سەرپێچی كردن لە فەرمانەكانی خودا و دەرچوون لە ڕیسا ئایینیەكان، بێزاری ‌و ئازاری سوڕی مانگانە وا لەئافرەت دەكات ئامادەیی تەواوی دەروونی بۆ سەرجێی نەبێت، هاوكات پیاو وەك پێویست سود لەو پڕۆسەیە نابینێت.
    ڕەنگە ئەنجامدانی سەرجێیی لەكاتی سوڕی مانگانەدا كەمتر كاریگەری بۆ پیاوان هەبێت، بەڵام دەركەوتەی كاریگەری لەسەر هاوسەرەكەی ڕەنگە كاریگەریەكەی جەستەیی نەبێت، بەڵام هەوڵدان لەمەڕ چارەسەری هاوسەرەكەی دەبێتە كارێگەریەكی ناڕاستەوخۆ لەسەر پیاوان لەگەڵ ئەوانەشدا زیانەكانی بۆ پیاوانیش بەم شێوەیەیە:
    1. لەبەر ئەوەی سوڕی مانگانە بەدەر نیە لە بۆنێكی تەواو بێزاركەر، بۆیە خۆ بەدوورخستن‌ و بێزاری پیاوان لەو بۆنە ‌و دیمەنی خوێنی دامێنی ژنان، ساردی دەخاتە نێوان خۆی و هاوژینەكەی.
    2. دروستبوونی هەوكردن لەوكاتەدا بۆ پیاوانیش دروستە بەوەی هەندێك لە پیاوان دوای پڕۆسەی سێكس لەكاتی سوڕی مانگانەدا، بەكتریا و میكرۆبی ناوچەی هەستیاری ژنان توشی هەوكردنیان دەك

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هۆکاری قەدەغەکردنی سێکس لەگەڵ هاوسەرەکەت لە کاتی سوڕی مانگانەدا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top