بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبا رایگەیاند " پێدانی کارەبانی نیشتمانی لە ١٠ کاتژمێرەوە دەبێت بە ١٥ کاتژمێر ".
ئومێد محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "ئه‌م مانگه كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی له 10 كاتژمێره‌وه زیاد ده‌كات بۆ 15 كاتژمێر".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم وتیشی "به‌هۆی گۆڕینی كه‌شوهه‌وا له ئێستادا خه‌ڵك كه‌متر خواستی له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه له چه‌ند رۆژی داهاتوو پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان زیاتر ده‌بێت".
ئومێد محەمەد ئاشکرای کرد به‌هۆی زۆری بارینی باران له چه‌ند رۆژی رابردوو ئاو له زۆربه‌ی به‌نداوه‌كان زیادیكردووه‌و بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوودی زۆری لێده‌بیندرێت"