• نوێ

    پێشەوا ھەورامی و شارا ئیبراھیبم چیان ووت سەبارەت بە دوێتەکەی بانە و نەوید

    پێشەوا ھەورامی و شارا ئیبراھیبم چیان ووت سەبارەت بە دوێتەکەی بانە و نەوید:

    لە دووای بڵاو کردنەوەی دوێتێک لە نێوان کچە ھونەرمەندی گەنج بانە شێروان و ھونەرمەند نەوید زەردی لەلایەن زۆر کەس رەخنەیان لێگیرا .
    بەڵام لە گەل ئەو ھەموو رەخنەیە زۆرێک لە ھونەرماندان ە بێژەران و پێشکەشکاران پشتگیریان لێکراو بە لوتکەی سەرکەوتنی گۆرانی مۆدێرن ناوبران .
    پێشەوا ھەورامانی بێژەر لە کەنالی رووداو دەربارەی گۆرانی بڕۆ نوسیویەتی :�''چالاکی هەر گەنجێک و هەنگاوەکانی بەرەو سەرکەوتن مایەی دەستخۆشین،گەر دەتەوێت گۆرانیبێژێکی سەرکەوتووبیت،یان ڕۆژنامەڤان، یان سیاسی یانهەر شتێکی دیکە لەم وڵاتەدا،تەگەرەو پرتەو بۆڵە ڕەخنە ڕەقەکان لە هاندان و دەستخۆشییەکان زیاترن،ئەوانەی گوێیان بەم شتانەداکەوتن،ئەوانەشی گوێیان نەدا چوونە لوتکە.��ئەم گۆرانییە قسەی زۆری لەسەرکرا، بۆچوونی من وەک گوێگرێک کە تاڕادەیەک گوێ لەمیوزیکی کلاسیک دەگرم و زۆر لەمیوزیکی مۆدێرن نزیک نیم،گۆرانیەکی جوان و کلیپێکی کوالێتی بەرزو تەکنیکێکی زۆر جوانی تێدا بەکارهاتووە،هەردوو دەنگیش نایابن، ئەگەر بە زمانێکی ڕەقیش قسەکرا،جگە بەخیلی و ڕق هیچی �دیکە نییە.�تێبینی، هیچکام لەم دووبەڕێزە ناناسم،بەڵام پاڵپشتییانم دژ بەو هەڵمەتەی کرایە سەرییان''
    ھەروەھا پێشکەشکاری کەناڵی (کوردماکس ) شارا ئیبراھیبم لە ئەنستگرامی خۆی لەسەر گۆرانی بڕۆ نووسیویەتی :
    ''�چەند بەداخم خودایە!!!�ھەموومان بوینەتە رەخنەگر و قسە زل بێ ئەوەی نە لە میوزیک نە لە ھەلبەست و نە لە دەنگ شارەزاییمان ھەبێت!!!�چونکە ئەوانەی رەخنەیان گرتووە نەمبینیوە ھیچ لەو پسپۆریانەی سەرەوەیان ھەبێت کارەکە جوان و بێ خەوشە ئیتر ئەحمەد بیلێ یان محمود چێژی �ئاواز و دەنگ و ھەلبەست بە روونی پێت ئەگات''
    بانە شێروان بەژداربووی پرۆگرامی (کورد ئایدڵ) بوو وە تەمەنی شانزە ساڵە توانیویەتی بە دەنگە خۆشەکەی سەدان ھەوادار لە خۆی کۆبکاتەوە ھەروەھا نەوید زەردی ھونەرمەندێکی گەنجە خاوەنی چەندین کلیپە و سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێناوە .

    ئا.بەرزی محمود

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پێشەوا ھەورامی و شارا ئیبراھیبم چیان ووت سەبارەت بە دوێتەکەی بانە و نەوید Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top