• نوێ

    چاخانە

    چاخــــــــانە
    شاعرێک ... شیعرەکانی پارەی چایەکی نەئەکـــــرد
    ڕەسامێک ..تابلۆکانی لە پێشانگایەکا مــــــڕد
    قوتابیەک ...بڕوانامەکەی لەتو پەت کــــرد
    ژنان ......... بێ عشق شویان ئەکــــــرد
    ئازادی .......هاوڕێیەتیانی  نە ئەکـــــــرد

    موچە خۆران ، مامۆستایان ، کاسبکاران
    پێکەوە هاواریان کــــــــــــرد
    مزاهەرەیەکیان ڕێکخست
    کەس حسابی بۆیان نەکـرد  ...
    وتیان دەستی  دەرکیە .....

    نا ئەوە توند و تیژیە ....
    منیش وتم ...برسێتیـــــــــە
    ئەوان وتیان ...نا نا ئەوە شـــــێـــتــیە ..
    منیش هاوار ئەکەم دەڵێم ...
    دەسی دەرەکی ... برسێتی نیە ..تێریە  ..

    هەمو کۆبوینەوە خۆ نیشاندانێکمان
    ڕێکخست
    سایکس پیکۆمان ڕسوا کــــــــــرد
    توڕک وعرب وفارس بە  سورة الفتح  و
    انفال و الفجر و النصر  ...هێرشیان ئەکـرد
    كوردیان بەکافر ناودەبــــــــــرد
    بەناوی دینەوە خوێنی کوردیان
    حەڵاڵ ئەکـرد

    هەمو جیهان دژی کورد شەڕی  ئەکــــــــرد
    میدیاکان و سەید احمد و قەرەداخی و
    مەلای خەتێش پشتی دوژمنی ئەگرت ..
    حیزبەکان ....میللەتیان لەت و پەت ئەکـرد
    هەر کەس هات و بەشی خۆی بـــــــــــرد

    پۆست و پڕۆژەو پارە و دەسکەوت
    پێشمەرگە نوست پاسەوان خەوت
    هەمو شتێمان لەبەرچـــــــــاو کەوت
    درۆی زۆر و کـــــــــــرداری چەوت
    یاسا نەما .....کاتێ هات نەوت

    جەبار شاڵی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چاخانە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top