دوای نانخواردن سێکس مەکەن .
هەندێک رێنمایی گرنگ هەیە پێویستە ئەو خانمانەی دەیانەوێت منداڵیان ببێت لەبەرچاوی بگرن، هۆشیاری سێکسی و تێگەیشتن لە میکانیزمە بایەلۆژییەکانی جەستە پێویستە بۆ ئەوەی بە زووترین کات و بە سەرکەوتووی دووگیانوون روبدات.
.
جانی وایت، پسپۆڕی بواری تەندروستی سێکسی لە بابەتێکی تێروتەسەلدا دەربارەی دووگیانی و ئەو فاکتەرانەی پەیوەستن بە دروستبوونی کۆرپە، رێنمایی دەدات بەو کەپڵانەی دەیانەوێت منداڵیان ببێت کە هەوڵ بدەن لەسەر گەدەی بەتاڵ سێکس بکەن.
.
وایت لە بابەتەکەیدا باس لەوە دەکات کە سوڕی مانگانە و هێلکەدانان لە ئافرەتاندا بە شێوەیەکی ورد لە لایەن هۆرمۆنە جیاوازەکانی جەستەوە رێکخراوە و هەر ناهاوسەرنگییەک و تێکچوونێکی رێژەی هۆرمۆنەکان کێشەی تەندروستی سێکسی لێ دەکەوەێتەوە.
.
پرۆسەکانی خوارندن و هەرسکردنیش لە رێی هۆرمۆنی جۆراوجۆرەوە رێکخراون و بە تایبەتی لە کاتژمێری پاش خواردنی خوانێکدا رێژەی هۆرمۆنەکانی هەرسکردن بەرزترینن.
.
بە گوێرەی رێنماییەکەی وایت، ئەگەر دەتەوێت بە زووترین کات دووگیان ببیت، ئەوە باشترە ئەم دوو پرۆسە هۆرمۆنییە لەیەک کاتدا روونەدەن، واتە هەوڵ بدە چەند کاتژمێرێک پێش سێکس نان نەخۆیت.