مانگێک پێش ئەوەی جەڵدە لێت بدا نیشانەکانی بزانە
مانگێک پێش ئەوەی جەڵدە لێمان بدات لەشمان بەم نیشانانە ئاگادارمان دەکاتەوە!
جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەکە بۆ هەمو نەخۆشیەک چەند نیشانەیەک نیشاندەدات و لەوە ئاگادارمان دەکاتەوە ژیانمان لەمەترسیدایە و دەبێت خۆمان ڕێکبخەینەوە .
وەک شارەزایان ئاشکرایانکردووە خۆ پاراستن باشترین چارەسەرە و ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگامان لە تەندروستیمان بێت دەتوانین خۆمان لە مەترسیدارترین نەخۆشیەکان بپارێزین .
مانگێک پێش ئەوەی توشی جەڵدەببین جەستەمان چی لێدێت :
1. هیلاکبونی زۆر :
یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی هیلاکبونی دڵ ئەوەیە کەسەکە کارە ئاسانەکانی ڕۆژانەی بۆ ئەنجامنادرێت و بەزویی هیلاکدەبێت، بەزۆری لەخانماندا دەردەکەوێت .
2. ئازاری سک :
ئازاری سک و هەڵئاوسان و هەستکردن بە تێکچونی سک یەکێکی ترە لە نیشانە دیارەکانی توشبون بە جەڵدەی دڵ و لە ژنان و پیاوندا دەردەکەوێت .
3. تێکچونی خەو :
تێکچونی کاتەکانی خەو و کەم خەوی و زوو هەڵسان لەکاتی خەو لەبەیانیان یەکێکی ترە لە نیشانەکان . .
4.هەناسە توندی و کورتی هەناسەدان :
هەناسە توندی و کورتی لەکاتی هەناسەدان یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان و لە ٦ مانگدا دەردەکەوێت هەست دەکەین هەوای پێویست ناچێتە ناو لەشمان و دەبێت زۆر ئاگاداربین .
5. ڕوتانەوەی قژ :
یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان لە پیاوانی سەرو تەمەن ٥٠ ساڵ دەردەکەوێت و دەبێت زۆر ئاگاداربین و لە ژنانیشدا دەردەکەوێت .
6. تێکچونی لێدانەکانی دڵ :
یەکێک لە نیشانە زۆر دیارەکان و لێدانەکانی دڵ تێکدەچێت و ناڕێک دەبێت و هەندێک جار زیاد دەکات هەندێک جار کەم دەکات .
کاتێک ڕوودەدات دەبێت ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەین .
7. عارەقکردنەوەی زۆر :
یەکێکە لە نیشانە سەرەتاکانی توشبون بە جەڵدە و کەسەکە لەکاتە ئاساییەکاندا ئارەقدەکاتەوە و هەست دەکات توشی پەتا بووە و لەکاتی خەوتندا زۆر ڕوودەدات و هەندێک کار جێگەی خەوتنەکان بەوهۆیەوە تەڕدەبێت .
8. ئازاری سنگ :
لە پیاواندا دەردەکەوێت و زۆربەی جارەکان ئازاری سنگ نیشانەیە بۆ توشبون بە جەڵدەی دڵ و نابێت پشتگوێ بخرێت و لای شانەکان و بەتایبەت لای چەپ و شەویلگە و مل و قۆڵەکان و سک دەگرێتەوە .