وەرزشکردنی ژمارەیەک کچی سلێمانی لە پارکێکدا و دەرکەوتنیان لە ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنیدا دەبێتە جێگەی موشتومڕ و هەندێک ئەوە بە پێچەوانەی کلتوری کوردی و بە "بەرەڵایی" ناودەبەن و زۆرینەش پێیان وایە ئەوە "ئازادییە".
ژمارەیەک ژن و کچ لە سلێمانی کە هەفتانە لە پارکەکانی ئەو شارەدا وەرزش دەکەن دەبنە جێگەی باسی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و دەرکەوتنیشیان لە لایڤێکی کەناڵی کوردستان ٢٤ و دواتر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەیان لە فەیسبووک، کاردانەوەی لێکەوتەوە. کلیک بکەلە فیدو بوسەیرکردن