• نوێ

    شێخ جەعفەر كاتی گەڕانەوەی پێشمەرگەی بۆ کەرکوک ئاشكراكرد

    شێخ جەعفەر كاتی گەڕانەوەی پێشمەرگەی بۆ کەرکوک ئاشكراكرد
    .
    .
    .
    .
    .
    .
    .
    .
    ..
    به‌ هۆی بوونی مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌مریكا هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌دات و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت “ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق به‌ هاوبه‌شی ئه‌و ناوچانه‌ بپارێزن“.

    شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ به‌ نه‌وای راگه‌یاند، ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كه‌ هێزه‌كانی سوپای عیراق ده‌یپارێزێت، به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌ و هێرش بۆسه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خه‌ڵكی سڤیلیش هه‌یه‌.

    وتیشی “هه‌موو لایه‌ك پێیانوایه‌ و گه‌یشتون به‌وه‌ی سوپای عیراق ناتوانێت به ‌ته‌نها ئه‌و ناوچانه‌ به‌ڕێوه‌ببات، بۆیه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ له ‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌، كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپای عیراق ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

    له ‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه‌، فه‌رمانده‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تا ئێستا هه‌ر قسه‌یه‌ و هیچ هه‌نگاوێكی كرداریی نه‌نراوه‌.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: شێخ جەعفەر كاتی گەڕانەوەی پێشمەرگەی بۆ کەرکوک ئاشكراكرد Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top