دەرهێنەرو هونەرمەندێکی کورد توشی روداوی هاتووچۆ بوون
ئارام سەردار و ئارش عوسمان ئەمشەو لەکاتی وێنەگرتن توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون
.
.
.
.
ئەمشەو شەهرام سەردار برای ئارام سەردار ڕایگەیاند هەردوو براکەی دوای گەڕانەوە لە وێنەگرتن تووشی ڕووداوی هاتوچۆبوون و بریندارن
هەردوو هونەرمەند ئارام سەردار و ئارش عوسمان بەم زووانە گۆرانییەکی دوێت بڵاودەکەنەوە بە ناوی "لە کوێی ئێستا"
گۆرانی (لە کوێی ئێستا) بەم نزیکانە بڵاودەبێتەوە کە گۆرانییەکی دوێتە و بە ستایلێکی تازەیە و موزیكژەنێکی جیهانی موزیکی بۆ ئەم گۆرانییە ژەنیوە.
ئاشکراشیکرد، کە تێکست و میلۆدییەکەی ئارش عوسمان نوسیویەتی و میکس و مایستەرینگ لەلایەن ئارام سەردارەوە کراوە.
ئارش عوسمان لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١، خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، لە ٢٠١٠ەوە سەرقاڵی کاری هونەرییە.
ئارام سهردار له دایكبووى شارى سلێمانییه، خاوهنی ستۆدیۆى ڤینۆ پرۆدهكشنه و چهندین كارى هونهریی بۆ هونهرمهندان ئەنجامداوە، لە ئێساشدا لەگەڵ ئارش عوسمان سەرقاڵی کلیپێکی دوێتن بەناوی "لەکوێی ئێستا".