پارێزگاری کەرکووک: هەوڵەکانمان هەنگاوێکی باشی بڕیووە بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەی شارەکە
پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى بەردەوامە بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەی شارەکە، وتیشی هەوڵەکان بەباشی بەڕیوەدەچن.
ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، هه‌وڵه‌كان بۆ کردنەوەی فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركوك به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ به‌ديهێنانى خه‌ونى هاوڵاتيان و گه‌شه‌كردنى ئابورى و خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌شارەکە و پارێزگاكانى ده‌وروبه‌ريدا.
پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ئاماژەی بەوەشدا، کار بۆ نۆژەنکردنەوەی وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى غاز دەکرێت کە تايبه‌تە به وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با و بەمەش سودمەند دەبن لە دابينكردنى كاره‌با بۆ شارى كه‌ركوك و دابينكردنى سوته‌مه‌نى بۆ وێستگەكانى نێو شار و ناوچه کۆنتڕۆڵکراوەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەشکراوە، کەرتی تەندروستی لە کەرکووک کارا دەکرێت ئەوەش بە کردنەوەی نەخۆشخانەی (النصر) و نەخۆشخانەی حەویجە بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پێشتر خزمه‌ت به دانيشتوانى ئه‌و قه‌زايه و ده‌وروبه‌رى بكات كه بڕياره له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا بكرێنه‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێڕاق وەرگیراوە بۆ سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ى سايلۆى حه‌ويجه و بنياتنانى سايلۆيه‌كى تر له ناوچه‌ى (العبادات) نزيك شاره‌دێى تازه بۆ وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه له جوتياران.