• نوێ

    ئەمریکا گورزێکی گەورە لەیەکێتی وپارتی دەدات

    ئەمریکا گورزێکی تر لە یەکێتی و پارتی دەدات

    ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا پێشنیاری کردووە جارێکی تر ھێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچە جێ ناکۆکەکان بۆ ئەوەی بە ھاوبەشی ھێزە عێراقیەکان ئەمنیەتی ئەو ناوچانە بپارێزن.
    ماڵپەری نیقاش بڵاویکردۆتەوە ئەمریکا داواى کردووە تەنھا ھێزە ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ژمارەیان ٤٥ ھەزار پێشمەرگەیە و لەلایەن راوێژکار و ڕاھێنەری ئەمریکی مەشقیان پێکراوە رێگایان پێندرێت بگەڕێنەوە کەرکوک، ئەو ھێزانەشی حیزبین و ڕاستەوخۆ سەر بە یەکێتی و پارتی-ین رێگریان لێبکرێت بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی پێشتر لێی بوونە. ئەوەش دوور خستنەوەی دەستی ھێزەکانی پارتی و یەکێتیە لە بونیان لە سنوری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان.
    چاودێران پێیان وایە ئەو ھەنگاوە پەراوێزخستنی تەواوی ھێزەکانی پارتی و یەکێتیە لەلایەن ئەمریکاوە و، پەیامێکە بۆ ئەوەی ئەو دوو حیزبە بەتەواوی دەستبەرداری ھێزی سەربازی حیزبی بن و، ببنە حیزبی مەدەنی، ھاوکات جارێکی تر لاوازبونی پێگەی ئەو حیزبانەیە گورزێکی ترە کە لەسەر ئاستی نێودەولەتی بەریان کەوت و،    وەک جاران مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەمریکا گورزێکی گەورە لەیەکێتی وپارتی دەدات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top