داواکارییەکانی کورد بۆ ئاساییبوونەوەی رەوشی کەرکووک جێبەجێنەکراون
داواکارییەکانی کورد بۆ ئاساییبوونەوەی بارودۆخی کەرکووک جێبەجێنەکراون، لەکاتێکدا 15ـی ئەم مانگە، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات.
بۆ ئاساییبوونەوەی بارودۆخی کەرکووک، لایەنەسیاسییە کوردستانییەکان داوا دەکەن: پۆستی پارێزگار بدرێتەوە کورد، پێشمەرگە بگەڕێتەوە، دەسەڵاتی ئەمنی لە حاکمی عەسکەرییەوە بگەڕێتەوە بۆ پارێزگار، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بگەڕێتەوە، بارەگای لایەنە سیاسییەکانیش چۆڵبکرێن و پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکانی پێش 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو.