بەمن دەڵێن عەرەب دۆستە
هەزار ساڵە خوێنم ئەمژن
گەنج و پیر و کیژم ئەکوژن
ئەوجێی لێی میوانبوون
ئێستا نە هی ئێمە نە هەبوون
دەڵێم عەرەب دەبێ وەدەر بنرێ
لە فکر دەر بکرێ
دەڵێن نا ئەو برامانە
چ برا؟
برای لوولە ڕوو لە مناڵم؟
یا دێوەزمە دەم و چاو بەستراوەکەی
خەیاڵی دایکە شەهیدی لە سووچ ماوم؟
عەباسی فەنایی