• نوێ

    ھۆکارەکانی بوونی لیک لە شەواندا و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی

    ھۆکارەکانی بوونی لیک لە شەواندا و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی

    زۆر کەس بەدەست بوونی لیک لەکاتی خەوتندا دەناڵێنن،ئەم حاڵەتەش لە گەورە و بچوکدا ڕودەدات وە گرنگترین ئەو ھۆکارانەش کە وا دەکات لە کاتی خەوتندا مرۆڤ لیکی ھەبێت بریتین لەمانە:

    ١-خەوتن بە بەردەوامی لەسەر یەک لا،خەوتن لەسەر یەک لا وا دەکات مرۆڤ بە درێژی ئەو خەوتنە دەمی بکاتەوە ئەمەش ھۆکارێکە بۆ ھاتنەدەرەوەی لیک بە بەردەوامی.

    ٢-ھەوکردنی جیوبی لووت،ھەوکردنی جیوبی لووت گرفت بۆ ھەناسەدان لە کاتی خەوتندا دروستدەکات بە تایبەتیش ئەگەر کەسەکە سەرمای بووبێت وا دەکات لووتی بگیرێت و بەناچاری لە ڕێگای دەمەوە ھەناسە بدات ئەمەش ھۆکارە بۆ ھاتنەدەرەوەی لیک لە ڕێگای دەمەوە.

    ٣-توشبوون بە حەساسیەت و ژەھراوی بوون،ھەندێک کات توشبوون بە حەساسیەتی لووت یاخود حەساسیەت بە ھەندێک خواردن یاخود ژەھراویبوون بە ماددەقڕکەرەکان ھۆکارن بۆ بوونی لیک لەکاتی خەتندا.

    ٤-ھەوکردنی لەوزەتێن،ھەورکردنی لەوزەتێن یەکێکی دیکەیە لە ھۆکارەکانی بوونی لیک لە شەواندا.

    ٥-ھەوکردنی پووک و بوونی گرفت لە دداندا.

    ٦-خواردنی ھەندێک لە چارەسەرەکان: نموونەش چارەسەری دژە خەمۆکی،دەرمان.

    ٧- ناڕێکی دەماری،لەم کاتەشدا بە گرانی دەتواندرێت کۆنتڕۆڵی لیک بکرێت،وەک: توشبوون بە شەلەلی دەمووچاو،جەڵدەی مێشک،زەھایمەر،ڕەقبوونی ماسولکە ھەریەکە لەمانە ھۆکارن بۆ بوونی لیک لە شەواندا.

    لە گرنگترین چارەسەرەکانیش :

    ١-خەوتن لەسەر پشت.

    ٢-دانانی شتێک بۆ بەشی پشتەوەی سەر لەم ڕێگایەوە دەتواندرێت ڕێگری لە ھاتنەدەرەوەی لیک بکرێت.

    ٣-خواردنی چارەسەریەکان بە ڕاوێژی پزیشک،چونکە زۆر جار خواردنی چارەسەرەکان ھۆکارن بۆ بوونی لیک .

    ٤-ھەناسەدان لە ڕێگای لووتەوە.

    ٥-چارەسەرکردنی حەساسیەت.

    ٦-نەھێشتنی گرژی ماسولکەکان ئەویش لە ڕێگای ئەنجامدانی وەرزشەوە دەبێت.

    ٧-چەورکردنی دەمووچاو بە زەیتی لافندەر،یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی لیک.

    ٨-پاکڕاگرتنی ددان و دڵنیابوون لە نەبوونی گرفت لە ددانەکاندا.

    ٩-دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە بەھاراتیان زۆرە ، بەتایبەتیش پێش خەوتن.

    ١٠-دابەزانی کێشی لەش،چونکە کێشی زیادە گرفت لە کاتی ھەناسەداندا بە تایبەتیش لە شەواندا دروست دەکات.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ھۆکارەکانی بوونی لیک لە شەواندا و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top