• نوێ

    شوان عەتوف ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکەی دەدات بە هەواڵ عوسمان

    شوان عەتوف ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکەی دەدات بە هەواڵ عوسمان .
    .
    .
    .
    .  وابڕیارە هەواڵ عوسمان لە فیلمی "ماڵ و زیدان" کە شوان عەتوف دەرهێنەری فیلمەکەیە ڕۆڵی سەرەکی وەربگرێت، ئەمەش وەک گەڕانەوەی هەواڵ دەبێت بۆ کاری هونەری لەدوای مردنی پشتیوان بەدەوی هاوسەری.

    ئەمڕۆ لەمیانی نمایشکردنی فیلمی " دەلاک و دنیا" کە شوان عەتوف دەرهێنەری فیلمەکەیە، ئاشکرایکرد کە هەواڵ عوسمان هاوسەری ئەکتەری کۆچکردوو پشتیوان بەدەوی، وەک ئەکتەری سەرەکی فیلمە نوێیەکەی شوان عەتوف بەناوی "ماڵ و زیندان" ڕۆڵبگێڕێت.

    وتیشی" هەموومان مردنی پشتیوانمان پێ ناخۆش بوو کۆستێکی گەورە بوو، بەڵام ڕاگەیاندنی کوردی بەشێوەیەکی خراپ کاریان لەسەر "هەواڵ"ی خێزانی کردبوو، وەک دۆخی ئافرەتێکی ڕووخاو نیشانیان دەدا، هەربۆیە حەزمکرد لەو دۆخەی کەتێیدایە دەربچێت". ئاماژەی بەوەشدا، کە بە تایبەت قسەی لەگەڵ هەواڵ کردووە، خۆشەویستی بۆ هونەر و هاوسەرەکەی وابکات جارێکیتر بگەڕێتەوە نێو دنیای هونەر و درێژە بە ژیانی هونەری خۆیبدات، هەواڵ ئەکتەرێکی باشە و نابێت کاریگەری هەندێک بارودۆخی کۆمەڵایەتی لەسەری هەبێت.

    سەبارەت بەو کارە نوێیە و داواکارییەکەی شوان عەتوف هەواڵ عوسمان لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دووی ڕاگەیاند، کە شوان عەتوف بەتایبەتی هاتووە بۆلای و پێی ووتووە کە دەیەوێت لەو بێتاقەتی و جلە ڕەشانە بێیتە دەرەوە و بگەڕێیتەوە نێو دنیای هونەر.

    وتیشی " کاک شوان بە تایبەت هاتووە و ئەو داواکارییەی لێکردوم، کە جارێکیتر بگەڕێمەوە نێو دنیای هونەر، منیش پێم خۆشبووە جارێکیتر بگەڕێمەوە بەردەم بینەرانی خۆم، ئەگەر بتوانم و پێمبکرێت بەشداری لە فیلمەکە دەکەم، بەڵام لە ئێستادا ناتوانم و قورسە بۆم". هەواڵ عوسمان، خوشکی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەرکردووە، ھاوسەری (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندی کۆچکردووە، دایکی دوو کچە، لە رێکەوتی ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ پشتیوان نوری بەدەوی هاوسەری لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە، لەدوای گیانلەدەستدانی هاوسەرەکەی لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە، وابڕیارە لە فیلمە نوێیەکەی شوان عەتوفدا ڕۆڵی سەرەکی وەربگرێت و بۆجارێکیتر درێژە بە کاری هونەری بداتەوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: شوان عەتوف ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکەی دەدات بە هەواڵ عوسمان Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top