کتێبی ١٠١ رۆژ تەنیایی .. دواساتەکانی ژیانی شێرکۆ بێکەس
هەڵۆی شێرکۆ بێکەس رۆژی ٢٨ی مارس لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك، بە دەستپێکی (بەمزووانە …) بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە لە نوسینی توانا ئەمین، تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کتێبێك لەسەر دواساتەکانی ژیانی شاعیری گەورەی کورد (شێرکۆ بێکەس) لەلایەن هەڵۆی کوڕی شاعیرەوە ئامادە کراوەو بەمزووانە بڵاو دەکرێتەوە
کتێبەکە کە دیزاینی بەرگەکەی خراوەتەڕوو، بەناونیشانی(١٠١ رۆژ تەنیایی) دەبێت، هەر لەو نوسینەی (توانا ئەمین)دا باس لەوەیش کراوە کتێبەکە چەندین وێنەو یاداشت و نامەو وەسێتنامەی بڵاونەکراوەی شاعیری کۆچکردووی تیادایە.
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەدا توانا نوسیوێتی"شەرەفی ئەوەم پێ‌بڕا پێشەکی بۆ بنووسم، ئەم کتێبە یاداشتی دواڕۆژەکانی بەر لە مەرگی شێرکۆ بێکەسە و زانیاری زۆر وردی لەبارەی ژیانی تایبەتی ئەم پیاوەوە تیادایە".
توانا ئەمین باسی لەوەیش کردووە کتێبەکە دوایین شیعری شێرکۆ بێکەسی تیادایە کە جگە لە (یادەوەری پاسکیلێکی کەرکوکی) شیعرێکی کورتی شێرکۆیە بە دەستوخەوتی خۆی.
چەند دێڕێك لە کتێبەکەوە" باوکم له‌سه‌ره‌تادا گوڕوتینێکی باشی تێدابوو، ڕۆژانه دوای نیوه‌ڕۆ وعه‌سره‌که‌ی ده‌چوینه ده‌ره‌وه بۆ قاوه‌خانه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به پێ نه‌ڕوات -چونکه زوو ماندوو ده‌بوو- هه‌وڵم ده‌دا نزیکترین قاوه‌خانه بدۆزمه‌وه له شوێنی ڕاگرتنی ئوتومبیله‌که‌مانه‌وه… شێرکۆ هه‌میشه له ماڵه‌وه چای ده‌خوارده‌وه و له ده‌ره‌وه قاوه، به‌رده‌وامیش پاکه‌تێکی پێ‌بوو بۆ بۆن کردن، چونکە دوای ٥٢ ساڵ جگەرەی لێ قەدەغەکرابوو، ئیدی زوو زوو پاکەتەکەی بۆن ده‌کرد و ده‌یخسته‌وه گیرفانی…
ئێواره‌یه‌ک له یه‌کێک له قاوه‌خانه‌کانی گه‌ڕه‌کی ” سۆلنتوونا” لە دەرەوە لەبەر تیشکی خۆرێکی کزدا دانیشتبووین، کابرایه‌کی سویدیی هاته‌به‌رده‌م باوکم داوای جگه‌ره‌یه‌کی لێکرد، ئه‌میش به نابه‌دڵییەوه جگه‌ره‌یه‌کی دایه… هه‌تا کابرا جگه‌ره‌که‌ی کێشا و ته‌واو بوو، باوکم هه‌ر سه‌یری ده‌کرد و زوو زوو بزه‌یه‌ك ده‌یگرت… منیش وتم چییه؟ جگه‌ره‌یه‌کی بردی؟ وه‌ڵامی دایه‌وه "قه‌یناکه جگه‌ره‌که‌ی بردم، به‌ڵام بۆنەکەمی له‌نگ کرد، که پاکه‌ته‌که بۆن ئه‌که‌م هه‌ست ئه‌که‌م جگه‌ره‌یه‌ك که‌مه".