هەواڵێکی ناخۆشلە نەوید زەردی بۆ هەوادارانی
نەوید زەردی : ❌#Important❌
نازانم دوایین ئالبۆم و به‌رهه‌مم بێت یان نه!...ته‌نیا ده‌زانم زۆر ماندووم. پاش هه‌شت ساڵ کاری به‌رده‌وام، خۆشحاڵم که به‌شێک له ئاواتەکانم هاتووه‌ته دی.
به‌س ڕێگایێکی زۆرم ماوه که بیبڕم، یان خۆم ئه‌و ڕێگا ده‌ده‌مه به‌ر یان یارمه‌تیی که‌سانێک ده‌ده‌م که ڕێگای خه‌یاڵ و خه‌ونه‌کانم بپێون. هونەرمەند بوون لە کوردستاندا سه‌خت و دژواره! زۆر جار هه‌ست ده‌که‌م زیاتر له‌وه‌ی خه‌ریکی هونه‌ر بم خه‌ریکی شه‌ڕم، که ده‌بینی خەڵکانی وڵاتانی دیکه زه‌حمه‌ته‌کانت به‌نرخ ده‌زانن و ئاستی کاره‌کانت به‌رز و پوڕفێشناڵ ده‌بینن، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خه‌ڵکانێک که زەحمه‌تیان بۆ دەکێشی ده‌یانه‌وێ به‌رهه‌مه‌کانت و خۆت ناشیرین بکه‌ن و لە گۆرانیی بێژانێکی ئاستی سێ و چواری وڵاتانێکی‌تر ئاوڕ دەدەنە‌وە، زیز دەبیت. من منه‌ت ناکه‌م، هه‌ر زه‌حمه‌تێکم کێشابێت به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم زانیوه و بۆ خزمه‌ت به هونه‌ری وڵاته‌که‌م و به‌رده‌نگه‌کانم بووه. هیوادارم ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ئارشیڤێکی دیکه‌م دروست نه‌کرد لێم دڵگران نه‌بن. نازانم دێمه‌وه یان نه، به‌س ده‌مه‌وێ شتێک بزانن، بۆ گه‌یشتن به ئه‌مڕۆم چم بینیوه، چونکو ته‌نیا سه‌رینه‌که‌م فرمێسکه‌کانمی دیوه.
. بۆ ئەو کەسانەی خوێندەوارییان هەیە و لە دنیای پێش کەوتوو حاڵین دەتوانن سەردانی
iTunes & Spotify & Shazam
بکەن یان کاتێک سناپی پێ دەکەن شازامی سناپ یان ئەپڵیکەیشێنه‌که بە کار بێنن ئاوا دڵنیاتر دەبن کە کۆپی ڕایتی هه‌موو ئەو بەرهەمانەی منه و شیرکه‌تی Famous Production NZ.
خۆشحاڵم به زمانی کوردی توانیم زۆرترین بینه‌ر له یوتیوب و زۆرترین فرۆش له ئالبۆم و پڕۆفشناڵترین کۆنسێرته‌کان بکه‌م به شێوه‌یێک ببێته جێی سرنجی خه‌ڵکی وڵاتانی دیکه‌ش.
هیوادارم توانیبێتم گۆرانیی کوردیم به ستاندارده‌کانی دنیا نزیک کردبێته‌وه و گۆڕان کارییه‌کانم ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌بێ، سبەی ڕۆژ هه‌ستی پێ بکرێت. من له مێژه بۆ ناوبانگ کار ناکه‌م و ته‌نیا مه‌به‌ستم دڵخۆش کردنی خه‌ڵک و به‌ڕۆژ کردنی مۆسیقای کوردی و پێش گرتن به‌گوێ گرتنی هۆگرانی مۆسیقا له گۆرانیی به زمانێکی بیانیی بووه. هه‌لی زۆرم بۆ ڕه‌خساوه به زمانی دیکه گۆرانیی بڵێم به‌ڵام هه‌موو کات ویستوومه ببمه هۆی شانازی وڵاته‌که‌م بۆیه وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وه‌ی ده‌بوو بیکه‌م، کردم و ڕێگایه‌ک که ده‌بوو بڕۆم، ڕۆیشتم. نازانم ئه‌و بڕیاره‌ی داومه تاسه‌ر ده‌بێ یان ڕۆژێک ڕام ده‌گۆڕدرێ!
هیوادارم گۆرانیی و به‌رهه‌مه‌کانم یادگاریی جوانتان بۆ دروست بکات و جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان بووبێت.
- کۆمێنتی بلۆگەر
- کۆمێنتی فەیسبووک
Item Reviewed: هەواڵێکی ناخۆشلە نەوید زەردی بۆ هەوادارانی
Rating: 5
Reviewed By: hataw magazin