• نوێ

    ئەلیسا هۆکاری سڕینەوەی هاورێیەتی ئەحلام ئاشکراکات

    ئەلیسا هۆکاری سڕینەوەی هاورێیەتی ئەحلام ئاشکراکات
    ئەلیسا هۆکاری سڕینەوەی هاوڕێیەتی ئەحلام لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەی ئاشکرا دەکات .
    .
    .
    .
    .  گۆرانیبێژی دیاری لوبنان ئەلیسا لە تویتێکیدا لە تویتەر پۆستێکی کردووە، ئاشکرایدەکات کە خۆی ئەحلامی گۆرانیبێژی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی نەسڕیوەتەوە "unfollow" بەڵکو بەهۆی هەڵەیەکی بچوکەوە ئەوە ڕوویداوە.

    چەند ڕۆژێکە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵی سڕینەوەی ئەحلام لە ئەکاونتی ئینستاگرامی ئەلیسا بڵاو دەکرێتەوە، کە گوایە بەهۆی کێشەی نێوانیانەوە ئەلیسا هاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ ئەحلامی ئیماراتی لە ئیستاگرامەکەی سڕیوەتەوە.

    ئەلیسا لە تویتێکیدا ئاشکرایدەکات کە بەهۆی کێشەیەکی بچوکەوە هاوڕێیەتی ئەحلام لە ئینستاگرام نەماوە، هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ یەکتر زۆرباشە و هیچ کێشەیەکیان نییە، دەشڵێت " هاوڕێیەتی ئەحلام لە هەژماری خۆم لە ئینستاگرام نەسڕیوەتەوە، بەڵکو بەهۆی هەڵەکەیەوە ئەوە ڕوویداوە، ئێستا قبوڵم کردووەتەوە و لە ئینستاگرام هاوڕێمە". لەکۆتایدا نوسیویەتی "پەیوەندیمان زۆر پتەو باشە و بڕۆن شتێکیتر بدۆزنەوە و لەسەری بنوسن".

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەلیسا هۆکاری سڕینەوەی هاورێیەتی ئەحلام ئاشکراکات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top