• نوێ

    بایڪۆت یان ......

    بایڪۆت یان ......
    هەرخۆپێشاندانێ دەستی حزبی تێڪەوت هەر بۆ ئەوە باشە بەردێڪی زلی لەسەر دانێی ئاخر ڪاتێ ناڕەزەیەتی و بایڪۆت ئەنجامێڪی ئەبێت ڪە خۆڕسڪ و بێ دەست تێوەردانی هیچ لایەنێڪ بێتە بوون نەڪ ڪاتێ تۆ بۆ بچوڪترین مافی خۆت هاتویتە سەرجادە لەهەزار لاوە ڪڵاوت بۆ بدورن و هەریەڪە بەئەندازەی خۆی لەسەرتی نێت تۆیش بەوپەڕی نەزانیتەوە ساڵێڪی خوێندنی مناڵی فەقیر بڪەیتە قوربانی ئامانجەڪانی حزب ..
    چییە وەللە بایڪۆتت ڪردووە
    ڪاتێ هوشیاریت بایی ئەوەندە نییە ڪە تۆی بایڪۆتچی لەلایەن حزبەوە مۆنۆپۆڵ ڪراوی تڪایە مەبەرە باعیسی بەفیڕۆدانی پرۆسەی خوێندن و سوڪ و ئاسان ساڵەڪە بەڕێبڪەو سەری خۆیشت و خەڵڪیش مەیەشێنە چونڪە تۆ تائەوڪاتە مافت هەیە باسی بایڪۆت بڪەیت ڪە وتت بڕوخێ ئالییەتی ڕوخانت بەدەستەوە بێت نەڪ داری سێڵفی و خۆنمایشڪردنی ناو فەیس بوڪ , ڪەهاوار ئەڪەی ارحل ئەبێ میڪانیزمی پێش و پاشی ئەوەت لەبەرچاوبێ ارحلی ئەو بۆ تۆی ساویلڪەیە نەڪ ڕۆیشتنی ئەو تۆ ڪە وەڪ بوڪەڵە دارینە بەپەتی حزبەوە گرێدراوی ئیتر ئەوەت لا ڕوونبێ ئەو ڪەی ویستی تۆ پەلڪێشی سار جادە ئەڪات ڪەیش ویستی بەدەستی بەتاڵ ئەتباتەوە ماڵەوە ئەم ساڵی خویندنیشت وەڪ باقی ساڵەڪانی تر پێ هەڵئەپڕوزێنێ ئێ خۆ مناڵێ بەرپرس و دەوڵەمەند نین ڪە بایڪۆتیان پێ ڪراوە ئەوە هەر نەگبەتەڪانی خۆتن ڪە لەسەر جادە بوون و وەڪ تۆ دروشمی قەبەو زلیان ئەوتەوە لەمێژە وتویانە هەڵگرتنی بەردی زل نیشانەی نەهاویشتنە
    دەی ئەگەر لات وایە تۆ بەم بایڪۆتە هەنگاوێ چویتە پێش ئەوا تڪایە چش لەساڵێڪی خویندن بڪە با هەر بفەوتێ تۆ لەهەنگاوەڪانت بەردەوامبە
    ئەگەر پێیشت وایە تەنها وەستانی  لەشوێنێڪاو زومی ڪامێرای ڪەناڵەڪانی موعارەزە ئەتگەیەنیتە دووا خاڵی داواڪارییەڪانت ئەوا دڵنیابە تۆ تەنها لەبازنەیەڪی داخراودا خولانەوەت پێ بڕا و ئاو بێنەو دەست بشۆ
    ئەوەی ڕوو ئەدات  لەشەقام تەنها کردنەوەی دوڪانی حزبە ڪەی ویستیان دەیڪەنەوە و ڪەیش بیانەوێ دایدەخەن
    بۆ لەمەو دووا ئەگەر نیازی بایڪوتتان بوو سەرەتا دەستی حزب ببڕن ئنجا پلان و بەرنامە داڕێژن تا بزانن هەنگاوی دوای وەستان و ڕێپێوان چییە ئەوسا ڕێی خەبات بگرنەبەر  با چیتر ڕەشماڵی داواڪارییەڪانتان لەخیمەحزبایەتیدا تەسڪ نەکریتەوە با بەردەرگای حزبەڪان بەڪۆن و نوێیانەوە بەردەرگای مەحڪەمە بێت ئەگەر لایشت وایە بەدەستڪاری ڪردنی ڕێژەی پاشەڪەوت هەنگاوێڪت بڕیوە ئەوا بۆ هەنگاوی داهاتوت بەردەوامبە لەبایڪۆت تفێڪت ڕۆڪرد عەیبە هەڵیگریتەوە

    هانا محمود
    5/4/2018

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بایڪۆت یان ...... Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top